/   بیروڕا
لە نێوان مقۆمقۆی ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومه نی پارێزگا کاندا
ئەكرەم شەریف محەمەد
2018-06-04
ئە کرە م شە ریف
ئە ندامی ئەنجومه نی پارێزگای سلێمانی
ئەگەر چی به ندە وەک ئە ندامی ئە نجومه نی پارێزگای سلێمانی ئارەزوومه ندو خۆشحاڵ دەبم و داواکارم هەرچی زووە بۆ باشتر چەسپاندنی توخمەکانی دیموکراسی و کۆمەڵێک هۆکاری دیکە، هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەکان ئەنجامبدرێت ویاسای ژمارە (٤ ) ی ساڵی ( ۲٠٠۹ ) /(یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانو قەزاوناحیەكانی هەرێمی كوردستان - عێراق) هەموارکراو وەك خۆی جێبەجێبکرێت، هەرچەندە دەبوو ئەو هەڵبژاردنانە لەکاتی خۆیداو لەگه ڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکرایە، چونکە لای هەمووان ڕوونه ٤ چوار ساڵ پێش ئێستا هەردوو هەلبژاردنەکە لە (۳٠ نیسانی ۲٠۱٤)دا ئەنجامدران، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی کوردستان بۆ نه کران؟ نازانم و وە ڵامەکەی لای به ندە دەستناکەوێت، ئەوەی ئێستا دەمەوێت بیڵێم چەند راستییەکی دەستوری و یاساییە ، خاڵییە لەموزایەدە، تەنها به مەبەستی گە یاندنی سوودێکە ...
چونکه بەپێی یاسای ئاماژە پێدراو، کە لە رۆژنامەی (وە قایعی کوردستان)، هەفتەنامەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانه کە وەزارەتی داد هەفتانه دەری دەکات ، لە ژمارە (۱٠۲) چاپی یه کە م ، ساڵی نۆیەمی لە (۱۳/ ۷/۲٠٠۹)دا بڵاوکراوەتەوەو تێدا ڕوونکراوەتەوە ،ئیتر چ پێویست بەڕاڤه و بۆچونی ئەم و ئەو دەکا ؟ چونکە مەعلومی هەموو لایەکە بەتایبەتی یاسا ناسان کە دەقی یاسایی قابیلی ڕاڤه کردن نیە،
کە لە دەقی یاساکەدا ، لە بڕگەی سێیەمی ماددەی سی و یەکدا هاتووە( لە بارێکدا کە نه توانرا هه ڵبژاردنه کان بکرێت ئە وا ئەجومەنەكان لە به ڕێوە بردنی کاروباریان تاکو ئە نجومه نه نوێیە کان هه ڵدە بژێردرێن به ردە وام دە بن ).
ئیتر نازانم دەستە واژەی پە کیان دەکە وێت یان دە بنە کاربەڕێکەر ، (کەدە بینم و گوێم لێ دە بێ) ، کە هه ندێک بەڕێز بەکاری دەهێنن لەکوێ هێناویانه؟ ئە رک نه بێت با پێمان بڵێن پشتیان بەکام سەرچاوە و دەقی یاسایی بەستووە، یان (تا)ی نزیک بوونەوە یەلە هەڵبژاردنه کانی کوردستان .
لە کاتێکدا لە دەستوری عێراقیشدا کە دایکی یاساکانه ، لە بڕگەی سێیەمی ماددەی ۱۲۲ دا هاتووە (کە سێک به پارێزگار دادەنرێت و دەبێتە سە رۆکی باڵای جێبەجێکردن لە پارێزگا، کە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە ڕێگەی پێدرا بێت و متمانەی پێبه خشرا بێت ).
بۆیە دەپرسم ئەگه ر ئەنجومه ن پەکی بکەوێت ، کێ ئەم ڕۆڵەو ڕۆڵی چاودێری باڵا ئەبینێ لە سنوری پارێزگادا ؟ !
کە نابێ هیچ یاسا و بڕیارێک پێچەوانەی دەستور بێت ، ئەگەر هەشبێت پووچە ، چونکە هەر وەک لە پەندە باوەکەی قانوندا هاتووە (ئە وە ی لە سە ر پووچ بنیات بنرێ ئەنجامەکەی پووچە ).
بۆیە تاکە چارە سە ر کە پێویستە و دەمەوێت بیڵێم جێبەجێکردنی یاساکەیە وەک خۆی، کە ویش (هه ڵبژاردنی ئە نجومه نی پارێزگاو قە زاو ناحیە کانی هه رێمی کوردستانه )، ئە گینا بە بێ هیچ ڕاڤە و بۆچون و موزایەدەکردنێک، ئەنجومەنەکانی ئێستا پاڵپشت بەدەستورو یاسا لە کاری خۆیان بەردەوام دەبن ، تا ئەنجومه نێکی نوێی هەڵبژێردراو جێگەیان دە گرێتەوە .