/   بیروڕا
چەسپاندنی (دادپەروەری کۆمەڵایەتی)
دیمەن رەزا رەشید
2019-03-06
دیمەن ڕەزا رەشيد
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
دادپەروەری کۆمەڵایەتی وەکو چەمک پەیڕەوێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیە ئامانجی نەهێشتنی جیاوازی ئابووری گەورەیە لە نێوان چینەکانی کۆمەڵگەدا.
هەرێمی کوردستان و عێراق، بگرە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو ئەو سەروەت و سامانەی کە تێیدایە و ئەو شێوازی ئاسانی ژیان و گوزەرانی دانیشتوانەی كە تێدایە زۆر جیاواز و لەبارترە لەچاو وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا بەگشتی، لێرە ئەو پابەندیی (التزام) ەی لەسەر هاووڵاتیانە زۆر کەمترە بەڵام لە بەرامبەردا مافەکانیان سەقامگیرترە، بەڵام هێنانەدی وچەسپاندنی تەواوەتی دروشمی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و .......هتدکە بە یاسا ڕێکخراوە و هەمووان وەک یەکن، بۆیە هەمووان پابەندن بەو ئەرکەی سەرشانیان لە بەرامبەر مافی وەرگیراو، بۆیە یاساش بە تەواوەتی مافی هاووڵاتیان ئەپارێزێت.
ئەم چەمکی (دادپەروەری کۆمەڵایەتی)یە کە یەكێكە لە پایەگرنگەكان لە سیستەمی دیموکراسیدا وەک دروشم جوانە بەڵام لە واقعدا زۆر جوانترە ،هەر بۆیەش لە پرنسیپ و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبەکاندا ئەم چەمكە بوونی هەیە چونکە ناوەڕۆکەکەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە مافی هاوڵاتیانەوە هەیە، یان ئەتوانیین بڵێین ڕێکخەری پەیوەندی میللەتە بە دەسەڵات و حکومەتەوە.
هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە هاوڵاتیان پێویستیانە هەر لە پێداویستییە سەرەتاییەكانەوە بە نموونە (ئاو وکارەبا......هتد)دا تێکەڵی و جیاوازی و بێ ئاگایی و بێ بەرنامەییو نا بەرامبەری تەواو ئەبینرێت لەم سێکتەرانەدا، لە سیستەمی گەیاندنەوە بیگرە تا پێدانی رسومات و دانانی پێوەر و جیاوازی شوێنەکان و ....هتد.
ئەمەیە ناعەدالەتی هەر بۆیە ئەو ئەنجامەی كە ئێستاهەیە ئەوەیە کە چۆن هاوڵاتیان پابەندن بە کرێی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشیان دەکرێت.
بۆیە پێویستە ئێمە لە (ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشنیار بکەین بۆ (پەرلەمانی کوردستان) بۆ ڕێکخستنی ئەو پەیوەندیە بە یاسا و لێپرسینەوە و چاودێری جێبەجێکردنی ئەو یاسایەش بکرێت لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو ڕابهێنرێن لەسەر ئەم چەمکە گرنگە لە پێناو هێنانەدی مافەکانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە یەکسانی بەسەر هاوڵاتیاندا .