/   بیروڕا
لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و ده‌رهاوێشته‌كانی
رزگار حەمە نوری میرزا
2019-03-09
ڕزگار حەمە نوری
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆری مووچه‌خۆران ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی گرنگی دا كه لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بوو به‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی تری ئومێد له‌سه‌ر بژێوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كرایه‌وه. ئاشكرایه بازاڕی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می (بازاڕی ئازاده) و پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریش (كه‌رتی تایبه‌ت) جێبه‌جێیان ده‌كات ، بۆیه هه‌ندێجار كه‌حكومه‌ت بڕیارێك ده‌دات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی بڕیاره ئابوریه‌كان جێگای داخه (هه‌ندێ له سه‌رمایه‌داران) ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر باشبونێكی باری دارایی مووچه‌خۆران نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك زیاد ده‌كه‌ن هه‌ر له پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان تاكو كاڵا گه‌وره‌كان به‌مه‌ش بڕیاری باشبوونی باری دارایی مووچه‌خۆران ئامانجه‌كه‌ی خۆی ناپێكێ و خه‌ڵك سوودی لێ نابینێی بۆیه ئه‌ركی دام وده‌زگاكانی حكومه‌ته به تایبه‌تی قائمقامیه‌ته‌كان و ناحیه‌كان كه له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ته‌وه گرنگی ته‌واو بده‌ن به لیژنه‌كانی ئابوری و چاودێری نرخی كه‌ل و په‌ل و كاڵا‌و ته‌نانه‌ت كرێی موڵك و .... هتد بكه‌ن و نه‌هێڵن هیچ بازرگان و سه‌رمایه‌دارێك له گرنگی ئه‌م بڕیاره كه‌م بكاته‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی سه‌رجه‌م خێزانه‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه. له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمی گونجاو دابنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا باشترین بژارده ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت دڵنیایی بداته مووچه‌خۆران ئه‌ویش به‌كردنی بڕی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی هه‌ر مووچه‌خۆرێك به (چه‌كی بانكی) وه‌ده‌كرێ پێش كردنی پاشه‌كه‌وته‌كه به چه‌كی بانكی هه‌ر مووچه‌خۆرێك چه‌ن قه‌رزاری حكومه‌ته وه‌ك قه‌رزه‌كانی (ئاو ، كاره‌با ، سلفه‌ی خانووبه‌ره‌ی ئه‌و چه‌ن مانگه‌ی كه مووچه‌خۆره‌كه نه‌یداوه ، ...... هتد) له مووچه پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی دابشكێنرێ . خاڵێكی تر كه پێویسته له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه حكومه‌ت دیراسه‌ی پێویستی بكات و كاری له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه كه ده‌رگای دامه‌زراندن له‌سه‌ر گه‌نجان و لاوانی خوێنده‌واری ئه‌م هه‌رێمه بكاته‌وه‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی میلاكات و پسپۆری فه‌رمانگه‌كان به‌شێكی به‌رچاویان دامه‌زرێنێت چونكه هه‌موو ده‌زانین كێشه‌ی دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوه‌كان هێنده‌ی كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه.