ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
ئەگەر سەیری کۆمەڵگەکانی ئێستا بکەین زۆر بەئاسانی دەتوانین پۆلێنیان بکەین بە کۆمەڵگەی پیگەشتوو وکۆمەڵگەی پینەگەشتوو و وکۆمەڵگەی چەقبەستوو وکۆمەلگەی سازو ئامادە بۆ پیگەشتن.
هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە ئازادی تاکەوە هەیە چونکە هەرکاتێک تاکەکان ئازاد بوون هیزە سیاسیەکان ناتوانن چوارچێوەیان بۆ سنورداربکەن، لەماوەی چەند مانگی رابوردوو پێشنیارێکم بۆ گەڵاڵە بوو بوو کە لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەکاندا تاوتۆێمدەکرد.
ڕۆژی رابوردوو ئەو پێشنیارەم خستە سەر کاغەزو کردمە پێشنیارێکی نوسراو و دەستم کرد بەواژوو کۆکردنەوە بۆی تا ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن بۆ ئەوەی لەکاتی هەموارکردنی پەیڕەوی نێوخۆدا ببێتە پرەنسیب بۆ گۆرانکاری لەسیستەمی سیاسی بۆیە لەو (٤۸) کەسەی کەوەک نمونە داوام لێکردن ئایا هاوڕان ئەم پیشنیارە پێویستە بۆ گۆرانکاری لە سیستەمی سیاسی؟ لەوانە (٤٥) کەسیان بەواژوونکردن وەڵامیان دامەوە بەبەڵێ.
بۆیە تەنها نوسین واژوو کۆکردنەوە بە موڵکی من مایەوە پێشنیارەکە بوو بە موڵکی واژوو کارەکان .
دەقی پێشنیارەکە:
بۆ گەشەکردنی سیستەمی سیاسی و دیموکراسی لە ناو پەرلەمانی فیدراڵدا هەرسێ ڵێژنەی (دارایی و دەست پاکی و مافی مرۆڤ ) بدرێتە لایەنەکانی ئۆپۆزسێۆن یان ئەولایەنانەی بەشداری حکومەت ناکەن بۆ پێشکەوتنی سیستەمی سیاسی و دیمۆکراسی.