/   بیروڕا
٤٠ ملیار دیناری شەقامی (١٠٠) مەتریەکەمان لافاوەکە بردی!
رێكەوت محەمەد زەكی
2019-04-15

رێكەوت زەكی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێم بەنوسراوی ژمارە ٣١١٩ لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ بڕی تەرخانکراوی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دیاریکردووە بە ٩٠ ملیار دینار بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەکۆی نزیکەی ٤٧٠ ملیار دیناری سەرجەمی تێچوی پرۆژەکە، سەرەتا بڕیاربوو لەکۆتایی مانگی ئـادار پرۆژەکە دەستپێبکات بێگومان دوای ئـەوەی تەمویلی بۆبکرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام بەداخەوە گەشتینە ناوەڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا تەمویلی پرۆژەکە نەکراوە، لەوەش زیاتر کەمایەی نیگەرانییە ھەرچەندە بڕی تەرخانکردنەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٠ ملیار دیناربوو، بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ ٥٠ ملیار دینار لەمساڵدا واتە بەداخەوە بڕی ٤٠ ملیار دیناری لێکەمکرایەوە!!.

ئـەوە لەکاتێکدایە دوای تەواوکردنی شەقامی (١٢٠) مەتری لەشاری ھەولێری خۆشەویست وا دەستکرا بە شەقامی (١٥٠) مەتری، کە ھەموو ئـاوەدانی و پێشکەوتنێکی پایتەختی ھەرێمی کوردستان مایەی دڵخۆشی زۆرە، بەڵام نیگەرانیەکە ڵەوەدایە بۆ ھێشتا سلێمانی لە (٦٠) ی دایەو (١٠٠) یەکەشی ئـاوایە کە ھەیە!! کێ کەمتەرخەمە؟ بەبۆچۆنی من نوێنەرە بڕیار بەدەستەکانی ئـەم شارە کەبڕیاری خەرجکردنی پارەیان بەدەستە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان کەمتەرخەمی یەکەمن لەمەداو نازانین بۆ وادەکەن!! بەداخەوە نە پارێزگارو نەئـەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەی پێویستیان نییە لەو داھاتەی کەلەسلێمانی ھەیە بۆیە گەیشتینە ئـێرە..

زیاتر بخوێنەوە