بەڵام ئەوەی جێگەی داخ و گومانە و هەستنەکردنە بەبەرپرسیارێتی ئێستا سەرۆکایەتی (دادگای گومرک لەسلێمانی) لە ڕێکەوتی ۳/٤/۲۰۱۹ بڕیاری داوە بەپوچەڵکردنەوەی ئەوبڕیارانەی کەپێشو دەرچوە لەوەرگرتنی تەئمینات لەخاوەنی کۆمپانیاکە، بەم بڕیارەش ئەوەمان بۆدەردەکەوێت ئەو دادگایە بێ بەڵگە مامەڵەی لەگەڵ بابەتەکەدا کردوە، ئەوەندە حیزبیانە بیری کردوەتەوە ئەوەند یاساییانەکاری نەکردوە، ئەگینا ئەو بەنزینە بکرایەتەهەر ئۆتۆمبێلێکەوە ئاگری دەگرت بەهۆی ئەوفشارەی دروستدەکرت، لێرەدا ئەپرسین دادگا نەتوانێت ماف بۆخەڵک بگەڕێنێتەوە لەبەرژەوەندی گشتی بڕیار بدات، ئەی بۆ بەرگری لەکۆمپانیایەک بکات کە زیاترلە500هەزار لیتر بەنزین بێنێتە ناوپارێزگای سلێمانیەوە کەجگەلەخراپی بۆتەندروستی خەڵکی دەبێتەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێل کەواتە کەسێک شێتەبێت ئەیبەن بۆلای شێخ گەر شێخ شێت ببێت بیبەن بۆلای کێ؟