/   بیروڕا
با هەموومان هاوکاریان بین
مەهدی مەحمود
2019-04-23
لە بەشداریم
لەکۆبونەوەی ليژینەی ناوخۆو ئاسایشی ئەنجومەن کە هەرسێ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و
گەرمیان وجێگری پۆلیسی ڕاپەڕین ئامادەی بوون ، سەرەتا دەستخۆشی گەرمم ئاراستەی
بەڕێزیان و سەرجەم پۆلیس دەکەم....
پاش پرسیارەکانی
ئێمە و وەڵام و ڕونکردنەوەکانی ئەوان ، ئەوەی بەدیارکەوت کە (سوپاس بۆ خودا) کەسانی دلێرو دڵسۆز زۆرن ، داخەکەم کاری ئەمان وایە (گەندەڵکار، ستەمکار، دزو جەردە
و بەرەڵا) ڕقیان لێیانە !ئەمانەیش کەم نین ! ئەوان ووتیان (دزو
چەتە دەگرین، لەشفرۆش و شەڕ فرۆشدەگرین ، کەسانی زیادەڕەو لە باخ و خانو دوکان.... هتد) دەگرین، بەڵام بە بڕیاری
حاکم بەرەڵا دەکرێنەوە !دیارە یاسایەکیان بۆ دەدۆزێتەوە ! وە ئەو ڕاستیەشیان خستە
ڕوو هەرتاوانێک ئێستا دەکرێت بکەرەکەی پێشتر گیراوەو بە ئەمری ئامر بەرەڵا کراوە!؟
،لیستێک ناویان لابووکەهەر هەمویان زیاد لە جارێک تا ۱٥جار گیراون! وتیان هەر نادییەک دادەخەین و ڕێگری
لە خواردنەوەی سەرجادەکان و شوێنە گشتییەکان دەگریین لەو لاوە گەشتوگوزار ڕێگەی
پێدەدات ؟! وتیان حکومەت وەک وەزارەتی ناو خۆ هاوکارو هەماهەنگێکی باشیان نییە
؟! تا ئێستا کۆبونەوەیەکی لە گەڵدا نەکردون ! ڕاگەیاندن هاوکاریان نییە !
وەتەئکیدیان لەوەدەکردەوە تەنها بە دەعمی پۆلیس ئاسایشی وڵات دەپارێزرێت ... منیش
دەڵێم دەبوایە وەزارەتی ناخۆ داهێنانی بکردایە لە خزمەتکردنی پۆلیس وەک دابینکردنی
جیهازی چاودێری پێشکەوتوو، سەیارەی تایبەت بە بەنزینی بەردەوام ، نەسریەی تایبەت ،
وە موخبری سڕی زۆربکردایە ،وە کۆتاکردنی دەستی حیزب لە دەستێوەردانی دۆسیەکان !