ئەو ڕوداوەی هەڵەبجە ئەو ڕاستیەی دەرخست کەدادوەرەکان"حاکم" تاچەنێک شارەزایان لەیاساو قانونداهەیە! بۆنمونە داواکاری گشتی هەڵەبجە ئەڵێت" تەنها ملازم بۆ سەرەوە مافی ئەوەی هەیە داوای ئیجازە لەسایەق بکات" کەواتە بەقسەی ئەم بەڕێزەبێت، هەریەکێک لەئێمە کە بەهۆی سەرپێچیەکەوە لەلایەن کارمەندێکی هاتوچۆوە سزادراوین ئەو سزادانەش سەرپێچیە!
هەربەپێی قسەی ئەم بەڕێزەبێت لەکاتی ڕودانی ڕوداوی هاتوچۆدا کەکارمەندێکی هاتوچۆ بەپلەی خوار ئەفسەری مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت و ئەوئۆتۆمبێلەی توشی ڕوداو هاتوە دەستی بەسەردا دەگیرێت یاخود شۆفێرەکەی زیندانی دەکرێ ئەویش هەر سەرپێچیە!
کەوایە ئەوشۆفێرانەی کەمەی دەخۆنەوەو سەرپێچی ئەنجام دەدەن کارمەندی هاتوچۆ ناتوانێت لەئەرکی خۆشیدابێت داوای مۆڵەتی شۆفێری بکات؟
بەڵام ئەی ئەرکی پۆلیسی هاتوچۆ چیە لە شەقام؟
ئێ خۆئەبێت ئەرکێکی هەبێت، ئەتوانن بۆخەڵکی ڕون بکەنەوە چیە؟
ئەگەر داواکردنی مۆڵەت لەشۆفێر لەلایەن کارمەندی هاتوچۆ سەرپێچیە بۆچی تائێستا ئەو دادوەرانە بێدەنگیان هەڵبژاردوە تاکو نەگەشت بەخۆیان؟
ئەپرسم، بۆچی بەشێکی زۆری ئەو دادوەرانە لەسەر زۆری ڕوداوەکان بەدەنگ نایەن بەڵام کاتێک ئەگات بە ئەوچینەی خۆیان ڕاستەوخۆ دێنە دەنگ؟ نمونەی تەقەکەرانی حەڤدەی شوبات نمونەی بەشێک لەوبەرپرسانەی هەرێم کەسکاڵایان لەسەرە و ناچنە پێش دادگا؟
ئایا بۆ بێدەنگن لەوبابەتانە؟
نمونەی ئەو جاش و مستەشارانەی ئێستا لەهەرێمن و ئەوان بێدەنگن و دەستگیرناکرێن، بەڵام لێرەدا با حاکم هاوژین لەبیرنەکەین کە بەهۆی کەیسی جاش و مستەشارەکانەوە لەهەریم ناچار بەڕۆشتن کرا! بۆئەوبابەتانەو زۆریتریش چیان کردوە؟
ئێ گەلێک ڕوداوهەیە کەئەیبینین بێدەنگی لێدەکەن ئەبێت بڕوابەوقسەیە بکەین کە بەڵێ یاسا لەم هەرێمە تەنها بۆهەژارو بێ دەسەڵاتە بەڵێ یاسا تۆڕێکە تەنها ماسیەبچوکەکان ئەگرێت!
بەڵی بۆ ئازاد کردنی مقدادەکان
بەڵی بۆ سەروەری یاسا