لیتێگەشتنی کوتلە کوردیەکان:
بۆ ئەوەی لێگەشتن بکەین لەسەر پۆستەکانی پێکهاتەی کورد بزوتنەوەی ی گۆران ویەکگرتوو ونەوەی نوێ و سەربەخۆ کە پیشتر هاوپەیمانی بوون و کۆمەڵ بەرێز کاوە محمد بوو بە نوینەری ئەو پینج لایەنە لە گەڵ پارتی و یەکیتی دەستیان کرد بە دانوستان و پشکی کوردیان وەر گرت کە (٤) سرۆک لێژنەو (٤) جێگروو (٤) بڕیار دەرمان وەرگرت پشکی ئەو (۱٦) کورسیە (۱) سەرۆک لێژنەو(۱) جێگر و (۲) بڕیار دەربوو کەیەکیک لەو بڕیاردەرانە بڕیار دەری لێژنەی دارایی و کە بەرێز کاک کاوە یەکلای کردبوەیەوە لە فراکسیۆنی پارتی و پاشانیش جێگری سەرۆکی پەرلەمان کەلەپشکی پارتیە کەئەو بڕیاردەرە بۆ کۆمەڵی ئیسلامیە هەموان رازی بوبون لەسەر بەڵام دوای ئەوەی مەکتەب سیاسی پارتی تەدەخول دەکات پاشگەز دەبنەوە کە گوایە ئەوان لەسەر بریار دەر ریک کەوتون بەڵام لەسەر کەسەکە رێک نەکەوتبوون، دکتۆر ڕیبوار بۆ ئەوەی بزانیت بابەتەکە لەسەر منە پیشنیاری کردبوو بۆ گۆرینی کەسەکە وتبوی ئیمە د جمال کۆچەر کاندید دەکەین بۆ بڕیار دەری لێژنەی دارایی بەبێ سێی وو دوو پارتی رازی بووبوون بۆیە دڕیبوار وتبوی بۆمان سەلما کە ئیوە رکە بەرایەتی احمدی حاجی رەشید دەکەن بۆ یە ئیمەش نایگۆرین .
ئەمە جگە لەوەی لە گەڵ بەریز مامۆستا سلیم کەسیک کەنامەویت ناوی بهینم کارو باری پارت سەرپەرشتی دەکات وتبوی کە ئەوان وەک پارتی بڕیاریان داوە پشتگیری مامۆستا ئەحمەد دەکەین >
بەشی سێهەم وکۆتایی: چی رویدا و هاوپەیمانیەتەکە چۆن بوو؟
پارتی پەشیمان بونەوە و یەکەم جار کەسیکی بەرەگەز عەرەبیان کاندید کرد بەلام محمد الحلبوسی لە لێژنە لای دا پاشان لە ژێر فشاردا و بە تەوجیهی هەرسێ نوسینگەی بەریز بەرزانی باوک و کۆرو برازا دا و بە تەداخلی وەزیری دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی د احمد الصفار کاندید کراو هاوپەیمانیەتیەکیان بۆ پێکهینا لە نیوان د هیثم ومثنی عبدالصمد و داحمد الصفار کە هەرسێلایەنەکە سەر بە هاوپەیمانیەتی بینائن توانیان (۱۲) دەنگ مسۆگەر بکەن بۆ هەرکاندیدیکیان توانیان سەرۆک و جێگرو بڕیاردەر ببەنەوە، کەهەندێ سەرداو و زانیاریمان هەیە کە لە بەدەست هینانی دەنگەکان شتی گوماناوی هەیە، هەرسێ کەسەکەش سەر بە کوتلەی بیناو هاوپەیمانیەکانيانن کە دەیانەویت پەرلەمان و لێژنەگرنگەکان قۆرخ بکەن .
ئێستە چی داوادەکەن سەرۆکایەتیە تازەکە:
لەدوای ئەنجامی هەلبژاردنەکەو پیرۆزبایی کردنمان سەرۆک و جێگر هەولی دونیان داوە کە لە ناولێژنە هەمان بەشداری و چالاکمان هەبیت و ئەوبابەتە ریگرنەبیت لە تیچین ئامادەبونمان چونکە دەزانن هەڵەیەکی گەورەیان کردوە و ناتوانن بەبێ چەندکەسیک لێژنەکە بەرێوە بەرن بە تایبەتی ئەگەر ئیمە بەشداری چالاکی لیژنە نەبین ناگەنە هیچ ریکەوتنیک لەسەر ئەوبابەتانەی پەیوەندی بەکوردەوە هەیە و کەسانی وەک محمد تمیم و فالح الساری و محمد الدراجی و عدنان الزرفی و ماجدە التمیمی گەر هاوکاریان نەبن لێژنەکە شکست دەهێنیت بەتایبەتی کوتلەی سائیرون لەلیژنەدا (۳) کەسیان هەیە و دەتوانن هەموو گرفتیک بۆ لیژنەکە دروست بکەن، بابەتەکەش بەئاراستەی رکەبەراتیەکی توند هەنگاو دەنیت و دورنیە کۆتاییە کەی بەئۆپۆزسیۆن بون کۆتایی پینەیەت.
من بۆ نەمتوانی هاوپەیمانیەتی دروست بکەم:
من بەڵێنم دابوو بۆ سەرۆک دەنگ بدەم بە فالح الساری جاری یەکەم کەقەناعەتم وابوو بە جاری یەکەم کۆتایی نایەت چونکە هەرکاندیدیک (۱۳) دەنگی دەوێت بۆیە بریارم دا جاری دووەم دەنگ بە د هیثم بدەم کەوام کرد بۆ جێگریش دەنگ بە د محمد تمیم بدەم ئەم دوو وەعدەم دابوو زۆر هەوڵیان دا کە پاشگەز بمەوە لەوەعدەکانم بۆ ئەوەی لە مقابل دەنگدەرانی د هیثم و مثنی دەنگ بە من بدەن و پۆستی بڕیاردەری لێژنە بەدەست بهێنم ،بەڵام :
ئەوە بریتی بوو لەکۆتای هاتنی ژیانی سیاسیم کە (۳٥) ساڵە سومعە کۆدەکەمەوە لەبەر پۆستیک لەدەستی بدەم و پیم وتن ئەگەر بزانم پۆستی ئەندام پەرلەمانی لەدەست دەدەم لەسەر بەڵێنیک کە دەیدەم ئەوا ئامادەم ئەندام پەرلەمانی لە دەست بدەم بەڵام بەڵێن ناشکینم ،چونکە من سیاسەت بەئەخلاق دەکەم و ئەخلاقی سیاسی دەچەسپینم لەگەڵ هاوریکانم بۆیە هەرسی هاوڕێی بەرێز وشیار عبداللە و د جمال کۆچەرو کاک شیروان هاورابوون کەئەوە بۆ ئیمەی سیاسی وەک هاوری وئەندامانی لیژنەی دارایی باشترە تا بەفیل و بەڵێن شکاندن پۆست بەرینەوە جگە لەمان هاورینانی فراکسیۆنی نەوەی نوی و سەربەخۆش زۆر دلخۆشبون پشتگیریان کرد لە هەلویستەکەمان .
خاڵێکی دیکە کەدەمویست بیڵێم بە هاوکارانمان لە لێژنەی دارایی کە زۆربەیان کەسایەتی سیاسی خاوەن پێگەی تایبەتن لە هێزەکانی خۆیان کەئیمە خاوەنی بەهای سیاسین ئەگەر بەڵێنێکماندا ئەستەمە پاشگەزبینەوە لێی ئەوەش بەبڕوای من کاریگەی پۆزەتیڤی دەبیت لە پاشەرۆژدا .
ماوەتەوە بڵێم بەدەنگدەرانمان ئیمە ئەو پەرلەمنتارانەی کورد لە لێژنەی دارایی هەوڵی نەبراوەو بێوچان دەدەین لە لێژنەی دارایی بۆ بەدەست هێنانی مافی خەڵک بەگشتی وفەرمانبەران بەتایبەتی و براجوتیارانمان و بەردەوامیش دەبین ڕاستیەکان ئاشکرا دەکەین دژ دەبین بەگەندەڵکاران ، هیچ لەمپەرێک ناتوانیت ڕیگەر بێت لەبەردەممان .