/   بیروڕا
ئایندەی کەرکوک بە ژمارەی کورسی دیاریناکرێت
سەركەوت شەمسەدین
2019-07-23

سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوای دواکەوتن بۆ دوو ساڵ لە وادەی خۆی دواجار لە نیسانی ۲٠۲٠ ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستاوە ژەمارەیەک پەرلەمانتار و کەسانی حزبی کە تەنیا بە چاویلکەی تەسکی حزبی و قەومی تەماشای دونیا دەکەن باس لەوە دەکەن کە ئەگەر کورد بە یەک لیست دانەبەزێ لە کەرکوک و ناوچەکانی تر ئەوە ئەو ناوچانە "لەدەست ئەیا" کە ئەمە تێنەگەشتنە لە گەمەی دیموکراسی و نیشانەی زاڵی عەقڵی قەبەلی کە دەیانەوێ بەم بیانوە سەرجەم هێزەکوردیەکان لە هاوپەیمانیەکی ئیتنیکی کۆبکەنەوە تا بەردەوامی بە شکستی دوو دەیەی رابردوو بدەن، دەنا چ گرفتێک لەوەدایە بیر لەوە بکرێتەوە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەنیشتیمانیەکانی تری عێراق پێکبهێنرێت؟ لە ۱٥ ساڵی حوکمرانی کوردی و ۲ ساڵی عەرەبی فێرنەبین کە زاڵکردنی یەک گروپی ئیتنیکی بەسەر کەرکوک جگە لە ماڵوێرانی بۆخەڵکی ئەو شارە هیچ سودێکی تری نیە.

ئێمە هەر هەوڵێک بۆ تۆخکردنەوەی جیاکاری قەومی و دابەشکاری لەکەرکوک، و لە ناوچەکانی تر بە مەترسی دەبینین بۆ ئایندەی ئەو ناوچانەو خزمەت بە هاوڵاتیانی کورد و غەیرە کورد ناکات ، تەنیا دوبارەکردنەوەی ئەزمونە شکستخوردوەکانی رابردوو، هەوڵێکە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی ئەو ناوچانە لە لایەن حزبە حوکمرانە کوردی و عەرەبی یەکانەوە.


زیاتر بخوێنەوە