/   بیروڕا
کۆمپانیا بەحکومەت و حکومەتیش بەهاوڵاتی فێرە .
ڕەمەزان نامیق کریم
2019-09-05

رەمەزان نامق

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

تۆسەیرکە هەربەکورتی ...

 پارەی وەرگرتنی عەریزە نوسین ، وەرگرتنی کرێی ئاوی ماڵان ، دانانی پێوەری ئاوی ماڵان،دانانی جۆزەی ۱٦ ئەمپێری ، وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاکی ماڵان،وەرگرتنی پارەی تابلۆی سەردووکان تەنانەت وەرگرتنی پارەی تابلۆی پیشەکەی،نەوت !!! وەرگرتنی پارە پاسپۆرت لەڕێگەی بانکی ئەهلی،کۆمپانیاکانی خاڵە سنوریەکان (مەرزەکان) ، دروستکردنی سیتی و یەکەکانی نیشتەجێ بوون،خۆێندن لەزانکۆ ئەهلیەکان،نەخۆشخانەی ئەهلی ڕاقی،خزمەتگوزاری سەر ڕێگەوبانەکان بەتایبەت هێماکانی هاتوچۆ،چەندین خزمەتگوزاری تر هەن وەهمین و پارەی لەسەر وەردەگیرێت کەلەلایەن کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت ..
سەیرە هەر بەرپرسێک و دۆستێکی حکومەت دەبینیت مۆڵەتی کۆمپانیایەکی لەگیرفاندایە بەتایبەت لەخاڵە سنوریەکان،ئەویش بۆهێنانی مەوادی قاچاخ و ماوە بەسەرچوو ..
لەهەمووی سەیرتر بەشێک لە کۆمپانیاکان فەرمانبەری حکومەتن ..
ئایا حکومەت و کەرتی گشتی لەم نێوەندەدا ڕۆڵیان چیە ؟ تەنها بینەر و چاوەڕوانکەری وەرگرتنی پارە وداهاتن، لەکاتێکدا خۆی دەتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدات ..

هەموو هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان خزمەتگوزاری باشیان پێشکەش بکرێت و کارئاسانیان بۆبکرێت بەڵام نەک کاریگەری لەسەر ژیان وگیرفانیان هەبێت ...

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت حکومەت هەموو کارەکانی فرۆشتووە بەکۆمپانیا لەسەر حسابی هاوڵاتی و دەبێت هاوڵاتی باجەکەی بدات ...
مانگانە کۆمپانیاکان پارەیەکی چەوریان دەست دەکەوێت و ڕێژەیەکی زۆرباشی هەڵدەگرن بۆخۆیان و ئەوەی مایەوە دەیدەن بەحکومەت، تەبعەن حکومەتیش دەستخۆشی لێدەکات ...
دەبوو حکومەتیش لەبەرامبەردا خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکردایە و ژیانیان تٲمین بوایە،بەڵام بەداخەوە کەس نازانێت ئەم داهاتە چی لێدێت ..
ئەگەر ئەم پارەو داهاتە بدرایە بە نەخۆشخانەی هیواو نانەکەلی باشتر نەبوو !!!!

لەگەڵ ڕێزم تەنها شەقەکە ماوە


زیاتر بخوێنەوە