ساڵی پار پێش یاسای موازەنەی ۲٠۱۹ وایانکرد،پێشترین لە ۲٠۱٥ ەوە ، هەمان شت پێش سەری ساڵ بەڵێنیان ئەدا و دوای تێپەڕبونی یاسای موازەنە بەهانەیەکیان دەدۆزیەوە تا بیکەنە پاساو و نەوتەکەیان نەدەنارد.
لە دڵەوە تەمەننا دەکەم ئەمجارە حکومەتی هەرێم بە جدی بێت و هەمان یاری ساڵانی رابردو نەبێت .
کاتیەتی نەوتەکە بنێرن و مەترسی سەر موچە و پشکی هەرێم بڕەوێننەوە و ئەرکی ئێمەش لە لیژنەی دارایی بۆ گفتوگۆکانی موازەنەی ۲٠۲٠ ئاسان بکەن.
ئەگەر گیرفانی قوڵی چەتەکانی نەوتی هەرێم رێگە بدات و هەست بە مەترسیە جدیەکانی دۆخەکە بکەن ئاسانە و دەتوانن ۲٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بنێرن،خۆ ئەگەر هێشتا تێر نەبوبن،یا دۆسێکە فرۆشرابێت و لە دەستی خۆیاندا نەمابێت،ئەوا بینەری هەمان یاری ساڵانی رابردو دەبین.
مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم مۆدێلەی ئێستا بەردەوام بێت،لە رابردودا چۆن بێموچەیی و نەهامەتی سەپاند بەسەر فەرمانبەر و خەڵکی هەرێمدا،لە ئایندەدا کارەساتی گەورەتر لەگەڵ خۆیدا دێنێت کە تا نغرۆبونی کردنی هەرێم لە (قەیرانی قەرزادا)دەڕوات.
لە ئێستاوە با ڕون بێت و نەڵێن هۆشداریتان نەدا،دەست لە تاڵانکردنی نەوت و داهاتی هەرێم هەڵنەگرن،یاریەکە لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە!