/   بیروڕا
كۆرۆنا وههلێكی تری دزی كردن له هاولاتیان
یسری رجب کمر
2020-03-14
يسرى رجب كمر
ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
خزمه‌تكردنی گه‌ل ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وایه‌تی یه هه‌ركه‌س پێ هه‌ستێ ویژدانی خۆی ئاسووده ده‌كات وه‌لی :وه‌لی به‌داخه‌وه ده‌بینین حكومه‌تێكمان هه‌یه تا دوێنێ باسی دابران له به‌غدا و دروست كردنی ده‌وله‌تی كوردیان ده‌كرد به ئه‌و پێ یه‌ی سامانێكی سروشتی زۆرمان هه‌یه وده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین بۆ به‌رێوه‌بردنی (ده‌وڵه‌ته‌كه)
به‌لام دواتر به قادر قودره‌تی الله هه‌موو هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه‌وه بوو ، و‌ئێستا له‌پال فرۆشتنی به‌رمیله نه‌وتێكی زۆر كه كه‌س نازانێ داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێ ! به‌شه بووجهیش له عێراق وه‌رده‌گرین به‌لام ده‌بینین نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كان په‌كیان كه‌وتووه ومووچه‌ی مووچه‌خۆران دوا ده‌كه‌وێ به‌لكوو ئێستا كۆمه‌ڵێ بازرگانی به‌رێز وخه‌مخۆری گه‌ل, هه‌ستاون له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان به‌دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن , راستی سه‌ره‌رای دلنیابوونمان له نیاز پاكی بازرگانه‌كان به‌لام كه‌س نازانێ كێ له‌پشت بیرۆكه‌ی دروست كردنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌یه ( بێگومان سوپاسی ئه‌و بازگانه به‌رێزانه ده‌كه‌ین كه له دلسۆزی خۆیان به ئه‌م كاره هه‌ستاون ) به‌لام ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌ته به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك نه‌ك ئه‌ركی بازرگانه‌كان ، ده‌بێ بازرگان وته‌واوی گه‌ل بپرسن ئه‌و داهاته خه‌یاڵیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كوێ ده‌چێ ؟تۆ بڵێ ی توانای حكومه‌تی هه‌رێم له توانای ئه‌و بازرگانه به‌رێزانه كه‌متر بێ ؟!
یان ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به توانای داراییه‌وه نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی ؟!بۆچی ئه‌و شوێنانه‌ی دیاری كراون بۆ دروست كردنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تایبه‌تن بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناو جه‌رگه‌ی شارن بۆ له كه‌ناری شار دروست ناكرێن؟!
خۆ ڤایرۆسه‌كه ترسناكه وده‌بێ تووشبوانی قهرهنتی بكرێن له خه‌ڵكی شار تا ئه‌و كاته‌ی رزگاریان ده‌بێ له ڤایرۆسه‌كه.ئێمه له‌بری دروست كردین نه‌خۆشخانه وقوتابخانه وو....هتد پێویست ئه‌كا ده‌نگی حه‌قمان بڵند بكه‌ین و لێپرسنه‌وه له حكومه‌ت به‌كه‌ین ئاخۆ ئه‌و هه‌موو داهاتی خاڵه گومرگێكان ورێگاوبان وئاو وكاره‌با و جۆره‌كانی تری باج دان ئه‌مه جگه له داهاته زه‌به‌لاحه‌كه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ كوێ ده‌چن وچی لێ ده‌كه‌ن ؟!ئه‌گه‌ر ولامێكی دروستمان ده‌ست كه‌وت سه‌باره‌ت به‌داهات وخهرجێكان وبۆمان ده‌ركه‌وت حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م نیه وهه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌س دێ بۆ خزمه‌ت كردنی هاولاتیانی، ئه‌وكات كێشه نابێ ته‌نانه‌ت پاره‌ی ده‌خیله منالهكانیشمان ده‌به‌خشین به‌لام ئێستا كه‌س نازانێ ئه‌م ولاته چۆن به‌رێوه‌ده‌برێ ئیدی خه‌ڵكینه تێبگه‌ین ئه‌م شینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه له كاتی بلاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ حه‌سن وحوسێن نیه به‌لكوو بۆ ههریسهكهیهتی .
به‌هیوای خۆپاراستن وسه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك