/   بیروڕا
خۆم بۆ چی حازر کردبوو؟
د.رێبوار كریم محمود
2020-03-26


د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق


چەند رۆژێکە لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتم و ئاگادارم کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئیمزاکراوەو پێیان وتم بە ئەگەری زۆر ناوەراستی هەفتەی داهاتو دەخرێتە سەر حسابی هەرێم.
منیش خۆم دانابو مژدەی ئەوەتان پێبدەم کە مادام حکومەتی هەرێم پێش یانزە رۆژ وتی موچە حازرەو هەفتەی داهاتوش پارەیەکیتر لەبەغداوە دێت. کەواتە ئیتر دوای ئەم قەدەغەی هاتوچۆیە دوو موچە وەرئەگرن و سەبرەکەتان بە زایە ناچێت.
بەڵام بەداخەوە ئەم بەیانیە حکومەتی هەرێم رێی ئەو مژدەیەی لێگرتم و وتی ئەو پارەیەی کە هەفتەی داهاتو لەبەغداوە دێت بۆ ئەو معاشەیە کە پێش دوو هەفتە وتم حازرە بەس حازر نەبو.
برادەران:
ئێوە تەنها یەک رۆژ پێش قەدەغەی هاتوچۆ وتتان موچە حازرە، کێشەکەمان ئەوەیە پشوەو دواتریش قەدەغەی هاتوچۆی هاتەسەر.
ئێوە وتتان کێشەی موچە نیەو ئەگەر لیژنەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا رەزامەند بێت ئەتوانین دابەشی بکەین.
ئێوە هەر دوێنێ وتتان سەرقاڵی ئەوەین موچەکەتان پاک پاک بۆ بشۆین و بەرێگەی حەواڵە ماڵ بە ماڵ بەسەرتان دابەشی بکەین..
ئەمانەی سەرەوە قسەی خۆتانەو لە میدیا ماوە. خەڵک بیری ماوەو هێشتا زووە وەک بابەتەکانیتر بیری بچێتەوە.
بەڕاست ئەمشەو چی روویدا وا ئێستا ئەڵێن موچە نیەو چاوەرێی بەغدان!!
خۆ پارەی بەغدا ۱٥ رۆژ جارێ نایەت!
ئەوەی کە بۆتان ناکرێت تکایە مەیڵێن..
ئەوەی ئێوە ئەیکەن بەهیچ پێوەرێک راست نیە..


زیاتر بخوێنەوە