٢-هەر وەک لە یاسایی ژمارە ٣ دا هاتووە لە ماوەی مانگێکدا لە ٢/٥/٢٠١٧ تا ٢/٦/٢٠١٧ لە نێو ئەندامانی ئەنجومەن ، بە هەمان ڕێکاری پێشوو پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگاکە هەڵبژێرێت ، بە لەبەرچاو گرتنی ڕێکەوتنی سیاسی ، بەڵام بە پێی ڕێکاری یاسایی .
٣٣-نابێ و ناکرێ جارێکی تر بە هیچ شێوەیەک ئەنجومەن ڕێگە بدات ، کە دوور لە بنەمای یاسایی پارێزگار بە ناونیشانی ( لەبری و یان جێگرتنەوە یان دامەزراندن ) دابنرێ .
٤-پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ژمارەمان ( ٣٢٢ ) ئەندامە بە پێی پسپۆڕی و تایبەتمەندی و خواستی خۆمان سەر لە نوێ لە لیژنەکاندا ڕێک بخڕێینەوە ، چاوپۆشی لە هیچ بەڕێزێک نەکرێ دوور لە یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن ئەرک و دەسەڵاتەکانی دیار نەبێ و بە بێ عوزری ڕەوا بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەن نەکا .
٥-پێویستە ئەنجومەن باشتر لە جاران بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن کار و چالاکیەکانی ئەنجام بدات و بڕیاڕ و ڕێنمایی و ڕێسایی تایبەت دەربچوێنێ بە پێی یاسا کار پێکراوەکان ، بۆ ڕێکخستی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە سنووری پارێزگادا .
٦-پێویستە ئەنجومەن بەپێی یاسا بە جدی تر داکۆکی لە دەسەڵات و تایبەت مەندیەکانی خۆی و پارێزگار بکات ، بە بێ هەڵوێستە لەسەر کردن و ئاستەنگەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات .
٧٧-پێویستە ئەنجومەن کاری جدی بکات بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ناسەنتەری ( لا مەرکەزی ) و پەرەپێدانی بە مەبەستی چاککردن و گەیاندنی خزمەت گوزاریە گشتییەکان بە هاوڵاتییان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا ، چونکە لە بنەڕەتدا ئەنجومەنەکان لەو پێناوەدا یاساییان بۆ دەرچوێنراوە و هەڵبژێردراون .
٨-ئەگەر ئەم خاڵانەی سەرەوە جێبەجێ نەکرا ، پێشنیار دەکەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن بە پێی یاسا ڕێکار بگرنە بەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا .
لەگەڵ ڕێزی زۆری
اکرم شریف
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
٧ / ٥ / ٢٠١٧