بەڵکو بریتییە لە شەفافکردنی داهات و دابەشکردنێتی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کەمکرنەوەی ڕۆتیناتی ئیداری لە کاتی مامەڵەی ئیداری هاوڵاتیاندا، نەک بە ناوی کۆمپانیاوە بردنی داهاتی ناوچەیەک و ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بە پشتگیری حزبی و کەسی .
لە لامەرکەزێتدا دەبێت پلەو پۆست شەرعیەت لە دەنگی هاوڵاتیانەوە وەربگرێت نەک لە شەخس و تاکە کەسەوە !!
بۆ جێبەجێ کردنی سیستەمی لامەکەزی بە کرداری لەڕێگای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە داوادەکەم کە هەموو ئەو پۆستانەی لە ئەنجومەنەوە شەرعێتیان وەرنەگرتوە و ژماەیان زیاد لە ٣٠ پۆستی ئیداری دەبێت بهێنرێنە ئەنجومەن و بە ڕێکاری یاسایی و ئیداری دەنگیان پێ بدرێت و شەرعیەت وەربگرن نەک بەمەرکەزی دانرابن .