/   بیروڕا
با ( هاووڵاتی) سەنتەر بێت
دیمەن رەزا رەشید
2020-05-01

دیمەن رەزا رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 
ئەگەر (سستەمی لامەرکەزی) لە ئیدارەداندا پەیرەوبکرێت هاوڵاتیانی سەرجەم ناوچە کانی هه رێمی کوردستان بەژدارئەبن لەبریارداندا.....
 ئەولەویەتی پرۆژەو خواستی راستەقینەی ناوچەی جێگای ئەبێتەوە لە پلان وخزمەت گوزاریەکاندا..... کۆتای دێت بە نارونی لەداهات وپرۆژەی وەهمی...... دوردەکەوینەوە لەتاکرەوی و(فرەیی) لەبریاردان دێتەکایەوە هه م بەرپرسیاریتیەكان دابەش دەبێت.... چەمکی (دیموکراسی) رەنگدانەوەی زیاتری دەبێت و باشتر دەچەسپێت جوانتر دەبینرێین لە دونیای دەرەوە....
 خزمەت بەقەوارە سیاسیە کان دەکات بۆ بابەتە گرنگە نیشتمانیەکەمان هەموو رەنگە جیاوازەکان سودمەند دەبن .... کەمتر یەکتر تۆمەتباردەکرێت.....، ئیدارە خۆجێییەکان بەهێزئەبن و دڵسۆزانە تر بیردەکەنەوە لەبریاردان، نزیکترین نمونە بەرێوەبردنی (قەیرانی روبەروبونەوەی پەتای کۆرۆنا)یە، چیتر تاکە سەرچاوەی وزە  (نەوت) نابێت، بەڵکو بواری کشتوکاڵ وپیشەسازی وگەشتیاری وبوارەکانی تری خاکە بە پیتەکەمان دەبنە سەرچاوەی داهات.

زیاتر بخوێنەوە