واز له پارێزبه‌ندی بێنن، مشوری ژیانی خه‌ڵك بخۆن
له وڵاتێكدا كه یاسا سه‌روه‌ر نییه و هێشتا ده‌ستێوه‌ردانی شه‌خسی و حیزبی, دادگاكانی ته‌نیوه, له وڵاتێكا كه هێشتا دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌وه‌ستانن له ئاست به‌هه‌ده‌ردان و تاڵان كردنی ملیاره‌ها دۆلار, ده‌ستبردن بۆ پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران, ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ نییه‌تی درێژه‌دان به دۆخی ئێستا و, خۆدزینه‌وه له‌هه‌ر چاكسازییه‌ك.
تكایه له‌بری ده‌ستبردن بۆ پارێزبه‌ندی, به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكه‌ن له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانی ملیۆنان هاونیشتیمانیی هه‌رێمێك كه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كانی جیهان.
ئای چه‌ند به ئازاره له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا گوێبیستی دایكی هه‌تیوبار ئه‌بیت كه سوێندت بۆ ده‌خوا چه‌ند ڕۆژه مناڵه‌كانی بێخۆراكن. ناخ و ویژدانی مرۆڤ ده‌هه‌ژێ له‌تاو سكاڵای كرێكاری بێكار, گه‌نجی خێرله‌خۆنه‌دیو, موچه‌خۆری بێ موچه, نه‌خۆشی سه‌رجێگای بێچاره‌سه‌ر. تكایه وه‌رنه‌وه به‌خۆتانا و خه‌م له نان و ژیانی خه‌ڵك بخۆن و, واز له پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتار بێنن. په‌رله‌مانتاران قسه‌یان كردوه, به قسه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه كه درێخ ناكه‌ن. ئێوه حاكمی وڵاتن گه‌ر له ماڵی خۆتان بونایه كه‌س هه‌ر باسیشی نه‌ده‌كردن. به دادگا گه‌یاندنی په‌رله‌مانتاران كێشه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ناكات, هێنده‌ی تر خه‌ڵك نا‌ئومێد و توڕه ئه‌كات. به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و, واز له خۆ سه‌رقاڵ كردن و خه‌ڵك سه‌رقاڵ كردن بێنن, ئاوڕ له له نه‌هامه‌تیی خه‌ڵك بده‌نه‌وه تا كار له كار نه‌ترازاوه.