/   بیروڕا
کەس وەک حکومەت خوا کوێری نەکا
د. موسەننا ئەمین
2020-05-08

د. موسەننا ئەمین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەموو گیانی حکومەت عەیب و عار بێت، خەڵک لە لێواری تەقینەوە بێت، بێ موچە و نان لە ئەوپەری بیزاریدا بێت ، فەشەلی حوکمرانیت نمونە بێت، دەوروبەرت نەیارت بێت ، لە بەغدا خۆت و نەتەوەت لە قالب درا بێت ، کەچی تەحەمولی قسەی پەرلەمانتاران یش نەکەیت، کە لە کوردستان تەنها قسەیان بۆ ماوەتەوە و بونەتە میدیاکارگیانی خەڵک پرکەیت لە دڕک و ئازار .. رێگای هاواریشیان پێ نەدەیت، شەڕیکی دۆراویش بکەیت دواتر قسەکە راست دەرچێ....
لە جیاتی خوا خوات بێت کەس باست نەکات دەست بکەیت بە شارە زەردەوالەدا و خەلک هەموو لە خۆت بئالۆزکێنی ئەو پیاوە وتی: بەرپرسەکان کۆمپانیاتان هەیە تەندەر تا بۆ خۆتان بێت و بۆ حزب بێت بە کەسی نادەن شتێ تر نەبوو و شتی تریشی نەکرد و چەندین رۆژنامەنوس و میوانی بەرنامەکانیش و پەرلەمانتاران دە ئەوەندەیان وتوە تازە ئەزانن و بە ئاگا دێن؟!!یان هەلقەیەکی تری سوککردنی دامەزراوەی پەرلەمان و ترساندندەی ئەگەر ئەوەی وتراوە (ناوەرۆک و جەوهەری وەرگریت) لە لای هەموو خەلکەوە لە گشت میدیاکانەوە بەشێکی کەمی راستی نەبوو، من پارێزبەندیم لا مەبەن هەلمواسن لە ناو شارا. 

زیاتر بخوێنەوە