/   بیروڕا
تەقسیمی کارەبا!
د.رێبوار كریم محمود
2020-05-14

د.ڕێبوار کریم محمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق

ئەمە چ حوکمڕانیەکە تۆ هەمو دەسەڵاتەکانت بەدەست بێت، بەڵام نەتوانی هیچ مافێکی خەڵک دابین بکەیت؟!
حوکمڕانی چۆن وا دەبێ تۆ ئەرک بە خەڵک رابپەرێنیت و هیچ مافێکیان نەدەیتێ؟!چۆن دەوڵەتداری وا دەکرێ ئەو هەمو ساڵە نەوتت فرۆشتبێ و هێشتا قەرزار بیت!
ئەمە چ حوکمڕانیەکە بەبێ بەغدا نەتوانی موچەیەکی رێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بدەیت بەخەڵک.حوکمڕانی بە سواڵ و سەدەقە ناڕوات بەڕێوە، رۆژێک داوای پارە لە کۆمپانیا بکەیت، رۆژێکیش داوای زەکات و سەرفترە لەو هاوڵاتیانە بکەیت کە سەروەت و سامانی خۆیان و نەوەکانیانت تاڵان کردوە.لەسەر مەسەلەی داواکردنی پارە لەکۆمپانیاکان، بەسەرهاتێکم بیرکەوتەوە کە شمولی هەندێک لەو کۆمپانیایانە دەکات. بیرمە مناڵ بوم تەمەنم نزیکەی (۱٠) ساڵان بوو، باوکم پارەی پێدام بڕۆم تەقسیمێکی کارەبایی بۆ ماڵەوە بکڕم. منیش کە کڕیم و لەڕێگا دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە، هەر بۆ خۆشی چەند جارێك سەری وایەری تەقسیمەکەم دەکردەوە بە شوێنی کارەبای تەقسیمەکە خۆیدا. ئەم حوکمڕانیەش وای لێهاتوە، پارە لە کۆمپانیاکانی خۆی داوا دەکات بۆ خۆی!

زیاتر بخوێنەوە