/   بیروڕا
چی بکەین بۆ ئەوەی لامەرکەزی فەراھەم بکەین؟
بەرزان شێخ محەمەد
2020-05-16
بەرزان شێخ محمد
سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
یەکەم : داوا دەکەین ھەموو ئەو ڕێنمایانەی وەزارەتی ناوخۆ ھەڵبوەشێنەوە کە دەسەڵاتی یەکە کارگێرییەکان ( پارێزگار، قایمقام، بەڕێوبەری ناحیە ) ی سنووردار کردووە .
دووەم : ھەموارکردنی یاسای ژمارە (٣) ساڵی (٢٠٠٩) بە جۆرێک دەسەڵاتە ( کارگێری و دارایی {یاسایی} ) تێدا ڕوونکرابێتەوە .
سێیەم : ھەموارکردنی ئەو یاسایانەی کە کاریگەری نەرێنیان ھەیە لەسەر یاسای پارێزگاکان بۆتە ھۆی تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان (مەبەست لە یاسای وەزارەتەکان).
چوارەم : لێکترازانی یەکە کارگێرییەکان ( پارێزگار، قایمقام ، بەڕێوبەری ناحیە ) و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وەزارەتی ناوخۆ گرێدانەوەی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
پێنجەم : دروستکردنی ئەنجومەنێکی کارگێری لە پارێزگاکان کە پارێزگار سەرۆکایەتی دەکات بە شێوەیەک کە دەسەڵاتی کارگێری و دارایی لە دەستدا بێت.
شەشەم : کۆکردنەوەی داھات (باج، رسومات، پترۆ دۆلار و گاز دۆلار) لە ژێر چاودێری پارێزگا وە خەرجکردنی ئەو بڕە داھاتەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات لەلایەن ئەنجومەنی کارگێریەوە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی پارێزگادا .