/   بیروڕا
کامیان ئاسانە گۆڕینی یاسا یان گۆڕینی کلتور؟
بەرزان شێخ محەمەد
2020-06-04

بەرزان شێخ محمد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئایا بە چاکسازی لە یاسادا دەست پێ بکەین یان بە گۆڕینی کلتوری گشتی؟ یان ھەردووکیان بەیەکەوە ؟ کامیان ئاسانە گۆڕینی یاساکە یان گۆڕینی کلتور؟
لەوانەیە ڕێگا ئاسانەکە چاکسازی بێت لە یاسایی بەڕێوەبردنی ئیدارەیی خۆجێی ھاوکات پێویستی بە جێبەجێ کردنێکی باش ھەیە بۆ گونجاندن لەگەڵ چاکسازییەکەدا.
ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی کلتوری لامەرکەزی لە بەڕێوەبرندا، نەک لەسەر ئاستی قسە و یاسا، بەڵکو لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی کرداری وە جێبەجێکردنی کرداری کلتورێک دەھێنێتە کایەوە کە زۆر بە گرانی ئەتوانرێت دەست بەرداری بین.
بە قەراربوونی لامەرکەزی لە ھەموو وڵاتێکدا پەیوەستە بە سیستەمی سیاسی وڵاتەکە ئەگەر سیستەمەکە لە نیەتی دەسەڵاتی سیاسی دا ھەبێت بە ئاسانی دێتە دی، بە پێچەوانەوە ئەگەر لە ناخی سیستەمی سیاسیدا نەبێت ئەم بابەتە ھەموو ھەوڵەکان چ یاسایی چ کلتوری چ کۆمەڵایەتی شکست دێنن و تەنھا دەبنە نوسینێک لەسەر پەڕاو .

زیاتر بخوێنەوە