/   بیروڕا
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
2021-08-11

د.رێبوار کریم
ئەندامی ئانجومەنی نوێنەرانی عێراق

تەماشای ئەم حوکمڕانیەی هەرێم بکەن، ناتوانێ بچوکترین خزمەتگوزاری بۆ خەڵك دابین بکات!
 کێشەکانی موچە، بێکاری دەیان هەزار گەنج، بێ خزمەتی، ئاو، کارەبا، بەنزین، غاز، نەوت، رێگاوبان، خانوبەرە، شوێنی نیشتەجێ بون، زەوی و زار، تاڵانی گومرك، تاڵانی نەوت، پیسبونی ژینگە، وشکبونی باخچەو نەمانی سەوزایی، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، سەرەی دائیرە، سەرانەسەندن، زیادکردنی باج بەبێ یاسا، لاوازبونی کشتوکاڵ، نەبونی پیشەسازی، قۆرخکاری بازاڕ، گرفتی دەرمان، کەمی پێداویستی نەخۆشخانەکان،....هتد.
 هەمو ئەمانەو دەیان کێشەیتریش روبەروی هاوڵاتی ئەم هەرێمە بۆتەوە، بەڵام حوکمڕانی هەرێم نەك نەیتوانیوە بچوکترینیان چارەسەر بکات، بەڵکو رۆژبەرۆژ کێشەکان زیاد دەبن و ئەرکی سەرشانی هاوڵاتی گرانتر دەبێت....
باشە کەسێك هەیە بزانێ ئەم دەسەڵاتە جگەلە تاڵانی، خەریکی چیە؟رونە کە ئەم دەسەڵاتە گرەوی لەسەر سەبرو تەحەمولی هاوڵاتیان کردوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو گرەوەی دەدۆڕێنێت.
 چیتر بەدرۆی چاکسازی و بەپینەکردنی عەیب و عارە بێشومارەکانیان ناتوانن میللەت بخەڵەتێنن.

زیاتر بخوێنەوە