/   بیروڕا
یان دەوڵەت، یان دەوڵەت
سامان ساڵح فەرەج
2017-06-20
یان دەوڵەت، یان دەوڵەت
سامان ساڵح
بۆ تێگەیشتن لە دەوڵەت، وەك دۆخێك بۆ ژیان، نەك وەك ئەو گفتوگۆ سادەیەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان بە توندیی لەنێو «تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان» پەیڕەودەكرێت، پێویستە بچینە ناو رەگی گفتوگۆی بوونی دەوڵەت و دەوڵەت وەك دۆخێكی پێویست و ژیاریی .
دۆخی بوونی «دەوڵەت» واتە: بوونی «بار- حالە»ێكی جێگیر و ناسراو، زۆرجار خەڵكانی لای خۆمان نمونەی «دەوڵەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و وڵاتە دواكەوتووەكان» بە نمونەی دەوڵەت دەهێننەوە بۆ گفتوگۆی رەتكردنەوەی ترس لەئایندەی «دەوڵەتی كوردستان، ئەم ترسە لە خۆڕاوەیە، چونكە «دۆخی دەوڵەت» لەگەڵ خۆیدا بەڕێوەبردنیش دەهێنێت، یان دەتواننین بڵێین دەوڵەت ئاستێكی باڵای بەڕێوەبردنە لەلایەكەوە، كەمەرج نییە ئەو دەوڵەتانەی بە نمونە دەهێنرێنەوە لە لایەنی بەڕێوەبردنەوە گەشتبێتنە ئاستی خوازراوی دەوڵەتداریی، بەڵام دەوڵەت بنەمایەكی پتەوە بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەبردن، چونكە ئامانج لەبەرێوەبردن دەستكەوت و قازانجە، بەڵام ئامانج لەدەوڵەت تەنیا قازانج نییە، بۆیە ڕوانگەی كارگێڕیی و دەستكەوت، بۆ پێشمەرجی بوونی دەوڵەت، روانگەیەكی كەموكورتە، بەبیانوی ئەوەی كە زۆر كۆمپانیا و دەزگای كارگێڕیی هەن ئاستی بەرێوەبردنیان بەرز و پڕ دەستكەوتە، بەڵام لەكاتی بوونی ترس و پێشێلكردنی سەروەرییدا ناتوانن پارێزگاری لەخۆیان بكەن بەناوی رەوایەتی بوونی مافی سەروەریی و بەناوی گەل و نەتەوەیەكەوە، بەجۆرێكیتر بەرژوەندی گشتی دابین ناكەن و نایپارێزن، بەڵام دەوڵەت كاتێك دەبێتە زمانحاڵی نەتەوەیەك بنەمای هێزی رەوایەتیشی بۆ زیاد دەبێت كە ئەم رەگەزە لە بەڕێوەبردندا نییە .
لە بنەڕەتدا و لە ڕوانگەی تیۆری «پەیمانی كۆمەڵایەتی»یەوە، «دەوڵەت» دۆخێكە بۆ نەهێشتنی «ترس- دۆخی سروشتی» هاتۆتەكایەوە، واتە هەمیشە ترس بوونی هەیە .
بۆیە دەبێت هەمیشە دەوڵەت بوونی هەبێت، ترس لە كاتی نەبوونی دەوڵەتدا دڕندانەیە، بەڵام ترس لە كاتی بوونی دەوڵەت سیستماتیكە و ناسراوە، بەرەنگاربوونەوەی ترسی سیستماتیك هاسانترە و سەرچاوەی بەهێزبوونی مرۆڤ و دروستكردنی گروپ و دەستەی سیاسی و رۆشنبیریی و گفتوگۆیە، ترسی دۆخی بێ دەوڵەتی تۆقێنەرە و بواری بیركردنەوە و بەرەنگاربوونەوە و تەنانەت راكردنیش نادات، چونكە كاتێك لە دۆخی بێ دەوڵەتی لە ترس رادەكەیت، دەچیتە ناو ترسێكی ترەوە، بۆیە كۆچكردنیش لەم دۆخەدا تێپەڕینە بەناو ترسدا «كەوتنە دەست قاچاخچی لە سنوورەكانی غیابی دەوڵەتدا، نمونەیەكی روونە ».
«تۆماس هۆبز» دۆخی بێدەوڵەتی بە «نەبوونی بێ بەهایی و ترس و تۆقاندن ناودەبات»، دەوڵەت بۆ دروستكردنی شارستانییەت و بازرگانی و پاراستن و رێكخستنی هێز و ئاسایشە .
دۆخی ئێستای نەتەوەی كورد دۆخی بێ دەوڵەتییە، واتە ترس و تۆقاندن لە برەودایە، لەناوەوەو لە دەرەوەش، رێگەی گفتوگۆ ونە، ئەوانەی لەم بۆشاییەدا كاردەكەن، دەیانەوێت دەوڵەتێكی گریمانەیی دروستبكەن بە خەیاڵ و لەسەر هەموو شتەكانی رێكبكەون، ئەمجۆرە بیركردنەوە پوچە، چونكە ئەم بیركردنەوە دەوڵەتی بۆ «پارت یان تۆپەڵە سیاسییەكان» دەوێت، نەك هاوڵاتی، چونكە دەوڵەت پێش خەیاڵ «دەزگا»یەك دەزگا-ش واتە: پێشكەشكردن و دابەشكردنی بەها سیاسییەكان لەڕێگەی كەسی واتاییەوە بە ئامانجی یەكتر نەخواردن و رێككەوتن لەسەر جیاوازییەكان و رێكخستنی هێز و دروستكردنی دەرفەتی یكسان، دۆخی دەوڵەت هەمیشە نوێبوونەوەی تێدایە، دوورە لە خەیاڵ و كارنەكردن .
لەكاتی تیرۆركردنی شەهیدی نەمر «تاهیر ئێلچی» سەرۆكی ژووری پارێزەرانی ئامەدی باكوری كوردستان، بەڕێز «سەلاحەدین دەمیرتاش»ی بەناهەق زیندانیكراوی رژێمی توركیا، وتی» ئەوە دەوڵەت نییە، تاهیری كوشت، بەڵكو ئەوە بێدەوڵەتییە ».
دۆخی ئیستای كورد یارمەتی یەكخستن نادات، دۆخێكە بۆ رێككەوتن بە جیاوازییەكانەوە، نەك یەكخستن و یەكبوون، چونكە یەكڕیزی گوزارشتە لە دۆخێكی باڵای عەقڵ كە دەكەوێتە سەرو بیركردنەوەی سیاسیی دەستە بەرژوەندی خوازەكان، یەكڕیزی كاتێك دروستدەبێت تاكەكەنی دەوڵەت هۆشیاربن بە بەرژەوەندییەكانی مانەوەی نەتەوەكەیان، ئێستا لە كوردستان دەوڵەت نییە، بۆیە تاكەكان بە گشتی هۆشیارنین بە بەرژەوەندییەكانیان و دژی یەك دەوەستنەوە، چونكە لە دۆخی ترسدان لە یەكتری بەهۆی نەگەیشتنە ئاستی باڵی هۆشیاریی نەتەوەیی، ناتوانن بەرژوەندی باڵا دیاری بكەن هەمیشە باس لەترس دەكەن، چونكە ترس سمیونی .