لە بەشی یەكەمی بەرنامەكەدا لەگەڵ بەڕێز (كاسترۆ مەعروف) سەرۆكی لیژنەی (كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاوو كارگێڕیو دارایی) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە كرا:
1/ هەنگاوەكانی داهاتووی ئەنجومەن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
2/ ئامادەنەبوونی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەو سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین ، هەڵوێستی دواتری ئەنجومەن
3/ دواین هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بەدواداچون بۆ كلۆری ئاوی دەوروبەری سلێمانی.
4/ بەدواداچوونەكان لە بواری گرفتەكانی سێكتەری كشتوكاڵو سەرچاوە ئاوییەكان
ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكە لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە كرا...
سەرەتا ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) 5 لیژنەی هەمیشەیی راسپاردووە بۆ چاودێریو بەدواداچوون بۆ ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆی پارێزگای سلێمانی، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە ناكرێت لەم بارودۆخەدا تەواوی دامودەزگاكانی حكومەت دابخرێن،و وتی ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگا كارەكانمان رانەگرتووەو بەردەوام لە پێشوازی هاووڵاتیاندا دەبین.
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجەو سەرپەرشتیاری ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین ، لە دانیشتنی ژمارە(58)ی ئەنجومەندا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆخۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێكاری كارگێڕی و تەندروستی پێویست بۆسەلامەتی هاوڵاتیان ،
(كاسترۆ مەعروف) رایگەیاند: ئەوان لەلایەن سەروی خۆیانەوە لە ئەنجومەنی وەزیران پێیان راگەیەندرابوو كە بەشداری كۆبوونەوەكە نەبن، لەو بارەشەوە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) نوسراوی بۆكردوونو داوای رونكردنەوەی لێكردون...
سەبارەت بە راگرتنی دەوامی فەرمانگەكانیش وتی: لەو كۆبونەوەیەدا ئەنجومەن بەرنامەی ئەوەی نەبووە كە بڕیار بدات دەوام رابگرێت، راستە هەندێك ئەندامی ئەنجومەن لەگەڵ راگراتنی دەوامدابوون
دانانی پارێزگارەكان و بەڕێوبەرەگشتیەكان لایەنە سیاسەیكان دیارییان دەكەن بۆیە ئاساییە گۆێ بۆ ئەوان بگرن نەك ئەنجومەنی پارێزگا تەنانەت كەمتر دەگەڕێنەوە بۆ خودی وەزارەتەكانیشیان...
لایەنە سیاسیەكان كۆی سێكتەرەكانیان لەسەر خۆیان دابەشكردووە ئەمەش وادەكات ئەنجومەنی پارێزگا نەتوانێت بانگهێشتی بەڕێوبەرەگشتیەكان بكات
تەوەرێكی دیكەی بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بە ئەنجامی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ئەو كلۆرە بەسەرچووەی كە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانیەوە بەكار هێنرابوو....
سەبارەت بە دیارینەكردنی سەرۆك وەزیرانیش، وتی: ئەوە پشكی شیعەیەو ئەوان بەرپرسن لە دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران
سەبارەت بەوەی كە ئایا سەرۆك وەزیران سەربەخۆ بێت یان سەر بەلایەنە سیاسیەكان بێت؟
نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی وتی: دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران باشترە ئەگەر فراكسیۆنەكان خۆیان پێشتر لەسەر چەند كەسێك رێكبكەون و پاشان بهێنرێـتە پەرلەمان كێ زۆر ترین دەنگی بەدەستهێنا ئەو ببێتە سەرۆك وەزیران.
سەبارەت بەوەئ كە ئایا دیاركردنی سەرۆك وەزیران لەلایەن حزبەكانەوە پێچەوانەی خواستی خۆپیشاندەران نییە؟
ناوبراو وتی: نەخیر چونكە خۆپیشاندەران جەخت لە سەربەخۆیی وەزیرەكان دەكەنەوە، ئەگەر هەركەس بیێتە سەرۆك وەزیران پشتیوانی ئەو هێزەسیاسی و فراكسیۆنانەی لەگەڵ نەبێت هەر نابێتە سەرۆك وەزیران، ئەوەی كە بوترێت سەرۆك وەزیران كەسێكی گەندەڵ نەبێت ئەوە رەوایە بەڵام بوترێت ئەگەر ئەوان قەبوڵی نەكەن ئەی لە كوێ دەنگی بۆ كۆبكرێتەوەو ئەگەر ئەوان پەسەندی نەكەن ئەی كێ دەنگی پێبدات؟
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەش وتی: هەڵبژاردنی پێشوەختە دوو رووی هەیە یەكێكیان ئەوەیە كە ئەگەر بۆ رزگاربوون بێت لەو قەیرانەی وڵات تێیكەوتووە ئەمە رەوایە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دەربازوون لە قەیرانێك دروستكردنی قەیرانێكی دیكەبێت؟ ئەمەش گرفتە، ئایا هەلومەرجێكی بێخەوشو پاك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراقدا لە ئارادایە؟ یاسایەكی باشو كۆمسیۆنێكی باشمان هەیە بۆ هەڵبژاردن، هەلومەرجێكی سیاسی لەبارمان هەیە بۆ هەڵبژاردن؟
سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش(د. موسەنا ئەمین) رایگەیاند: "ئەو یاسایە هەڵبژاردنێكی پاك و نەزیهی پێناكرێت..."، چەندین رەخنەی لەسەر یاساكە خستەڕوو.... یاسای هەڵبژاردن یاسایاكی پاك نییە بۆ هەڵبژاردن و پێویستە چاك بكرێت
لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "ئەوەی لەعێراقدا پەیڕەو دەكرێت دەسەڵاتی پەرلەمانی نییە، دەسەڵاتی پەرلەمانی لە بەریتانیا هەفتانە رۆژێك سەرۆك وەزیرانو هەموو حكومەت دێن بۆ پەرلەمانو وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە، ئێمە بەساڵێكش سەرۆك وەزیران نابینین بێتە بەرلەمانو كاتێكیش پەرلەمانتاران پرسیارێك ئاڕاستەی وەزیرێك دەكەن دوای سێ مانگ وەڵامێكی كرچو كاڵ دەدەنەوە
لەكۆتایشدا (د. موسەنا ئەمین) وتی: وەك نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە كار بۆ كردنەوەی (فەرمانگەی راستاندنی دۆكیۆمێنەتەكان)ی سەر بەوەزراتی دەرەوەی عێراق كردووە بەخۆشحاڵیەەوە لە كۆتایدا فەرمانگەكە لە پارێزگای سلێمانی كرایەوە، كە ئیتر پێویست ناكات رۆژانە هاووڵاتیان بۆ راستاندنی مامەڵەكانیان بچنە بەغداد بەڵكو هەر لە پارێزگاكەی خۆیان كارەكەیان بۆ رایی دەكرێت.