/   هەواڵ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌، لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا

2020-03-10

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەی هاوبەشی ( بەدواداچونی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا) لە ‏‏هەڵمەتەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)دا....
 ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (10/3/2020)، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏‏سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كردو ئامادەی بەشێكی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لیژنەی هاوبەشی ( بەدواداچوونی پەتای ڤایرۆسی ‏‏کۆرۆنا) كرد، لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە هەوڵەكانی لیژنە بۆ (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) خرایەو روو‌و سەرجەم ئەندامانی لیژنەكەش ‏‏جەختیان لە پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستیەكان كردەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەكەشدا ، ئەندامانی لیژنە ئاماژەیان ‏بۆ ‏ئەوەكرد لیژنەكەیان بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.....‏‎‏
 ‏پاش ئەوەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن ئامادەنەبوو لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە (58) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا كە ئەجێندیای كۆبوونەوەكە ‏‏بریتی بوو لە (‏گفتوگۆكردن لەسەر بەردەوامی ئامادەكارییەكان بۆخۆپاراستن لە نەخۆشی ‏‏كۆرۆنا و ‏‏گرتنەبەری ڕێكاری كارگێڕی و تەندروستی ‏پێویست بۆسەلامەتی ‏هاوڵاتیان) بەهۆی ئامادەنەبوونی هەریەكە لە (پارێزگاری سلێمانی‌و هەڵەبجەو سەرپەرشتیارانی ئیدارەكانی راپەڕین‌و ‏گەرمیان)، ‏كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا...‏بەڵام هاوكات لەگەڵ زیادبوونی مەترسیەكانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا) لە سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان ‏و ‏راپەڕیندا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەهەوڵەكانی بەردەوام بوو بۆ رووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەكانی ئەو ڤایرۆسە، بۆ ئەم ‏مەبەستەش ‏لە  رۆژی (یەكشەممە) بەرواری (1/3/2020) دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ‏وسه‌رۆكی ‏لیژنه‌هه‌میشه‌ییه‌ كانی ئه‌نجومه‌ن  كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو بریاردرا به‌دواداچونی زیاترو به‌رده‌وام بكرێت بۆ ره‌وشی ‏ته‌ندروستی و ‏سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان وخۆ به‌دوورگرتن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌وبڕیاردرا  بە پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتی بەناوی (لیژنەی هاوبەشی ‏بەدواداچونی پەتای ‏ڤایرۆسی کۆرۆنا) پێكهاتەی لیژنە تایبەتەكەش بریتیە لە:‏‏
1-‏ لیژنەی تەندروستی و ژینگه‌‏‎‏
 ‏‏٢‏‎-‎‏ لیژنەی رۆشنبیری وهونه رو وه رزش‎‏
 ‏‏٣‏‎-‎‏ لیژنەی په‌روه‌رده‌و ئایینی‎‏ ‏‏
٤‏‎ ‎لیژنەی ‏‎-‎ناوخۆ‎‏
‏‏٥‏‎-‎‏ لیژنەی خزمه تگوزاری شاره وانیه كان
بەشێک لەو چالاکییانەی لیژنەكە ‎‏ ‏لەماوەی رابردوودا ئەنجامیداوە:‏
26/2/2020‏ : لەسەر داواو پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، (بەڕێوبەرایەتی ‏گشتی ‏تەندروستی سلێمانی) رەزامەندی دەربڕی بە بەكار نەهێنانی ئامێری ‏‏(پەنجە ‏مۆر) لەسەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی ‏پاراستنی ‏تەندروستی فەرمانبەران
 ‏‏3/3/2020‏ :- سەردانیكردنی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، بەمەبەستی چاودێریكردنی ‏‏قۆناغەكانی تەواوبوونی نەخۆشخانەی ئاسا- سەردانیكردنی پارێگای سلێمانی بۆ زانینی بودجەی تەرخانكراو بۆ ‏‏رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی- سەردانیكردنی قائمقامیەتی سلێمانی‌و كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەكانی قائمقامیەتدا ‏‏بۆ ئاگاداربون لە چۆنیەتی راپەڕاندنی كارەكانیان‏.
4/3/2020‏ : ئاراستەكردنی نوسراوێك لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە لەسەر ‏‏داواو پێشنیاری لیژنەی (هاوبەشی چاودێری پەتای کۆرۆنا)) بۆ سەرۆكایەتی ‏‏ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە (بەخەرجکردنی بڕە پارەیەکی شایستە) بۆ ‏ئەو ‏‏(پزیشک و کارمەندانە)ی کە بەریەککەوتنیان لە گەڵ گومانلێکراوان و ‏‏توشبوانی کۆرۆنا هەیە، هاو شێوەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی ‏‏عێراق کە سەبارەت بەم بابەتە دەریکردووە و بڕێک هاوکاری مادی داوە بە ‏‏ستافی تەندروستی وەکوو هاندانی پزیشک و کارمەندان.‏
8/3/2020:   بەئاماده بوونی دەستەی سەرۆكایەتی  ئه نجومه ن ‌و بەشێك  له ئه ندامانی ‏ئه ‏نجومه ن پێشوازیكرا له‌ لیژنەكانی  (قائمقامیه‌تی سلێمانی) بەمەبەستی  ‏‏تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و باسكردن ‏‏له گرفتەكان وپیشنیازەكان و بڕیاردرا رێكاری پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و ‏‏پێشنیاره‌ نوێكان بگیرێته‌ به‌ر بۆ خۆپارێزی زیاتر له‌ په‌تای كۆرۆنا بۆ ‏‏سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان...‏هەروەها لیژنەكە بەردەوام لە كۆبوونەوەو سەردانیكردندایەو یاداشت‌و پێشنیاری خۆیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا بەرز دەكەنەوە، ‏‏لەوێشەو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكەن.‏
شایانی باسە ئەگەرچی لە ئێستا بڕیاری راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان دراوە، بەڵام لیژنەكە لەماوەی رۆژانی پشووشدا بەردەوام دەبێت لە ‏‏سەردان‌و بەدواداچوونەكانیان.....‏





زیاتر بخوێنەوە