/   هەواڵ
سێوە حەمەخدر، بەرپرسیارێتی لەكۆنترۆڵ دەرچوونی دۆخەكە دەخاتە ئەستۆی هەندێك بەرپرسەوە
2020-03-22
سەبارەت بە ئەگەری لە كۆنترۆڵ دەرچوونی ئەم بارودۆخە، (سێوە حەمە خدر)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشیاری دەداتو بەپرسیارێتی دۆخەكە دەخاتە ئەستۆی ئەو بەرپرسانەی كە تۆمەتبارن بەدەستخستنە بواری تەندروستییەوەو لەسەرەتادا خەڵكیان لە كەرەنتینەكان دەرهێناوە بە بێ پشكنینو هەروەها ئەوانەشی بە قاچاغ خەڵکیان لە مەرزەکان بەقاچاخ لەئێرانەوە ئەهێنایەوە...
هەروەها ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆتاییدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات و دەڵێت: "ئۆباڵی هەموو حاڵەتێکی مەترسیدار لە ئەستۆیاندایە بەرامبەر بە خواوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان"
ئەمەی خوارەوەش هۆشدارییەكەی (سێوەحەمەخدر) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كەلە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە:
لەئەگەری هەربارودۆخێک لەکۆنتڕۆڵ دەربچێ و ڕووبدات ،،
ئەوا هەموو ئەو بەرپرسانە تۆمەتبارن کە دەستیان خستە بواری تەندرووستی وسەرەتا خەڵکیان بە مەحسوبیەت لە کەرەنتینەکان ئەیهێنایە دەرەوە بێ پشکنین،،
هەموو ئەو کەسانەی کە خەڵکیان لە مەرزەکان بەقاچاخ لەئێرانەوە ئەهێنایەوە بێ پشکنین و کەرەنتینە کردن،،
چونکە لەسەرەتاوە وەزارەتی تەندرووستی مەترسی ئەو حاڵەتانەی بە هاووڵاتیان ڕاگەیاند بەڵام پابەند نەبوون بە ڕێنمایە تەندرووستیەکان، بۆیە ئۆباڵی هەموو حاڵەتێکی مەترسیدار لە ئەستۆیاندایە بەرامبەر بە خواوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،،،
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان