دواتریش (لیژنەی هاوبەشی چاودێری پەتای كۆرۆنا) بەیاوەری (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر/ پارێزگاری سلێمانی)یانكردو لەو بارەوەیەوەشەوە (بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) رایگەیاند:
"ئێمە وەك نوێنەری هاووڵاتیانو لە ڕووی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمانەوە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكمان ئاڕاستەی وەزارەتی داراییو ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كە میكانیزمێكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران"
سەبارەت بە سەردانەكەشیان بۆ لای (پارێزگاری سلێمانی)، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا رایگەیاند: لەگەڵ بەڕێزپارێزگاری سلێمانی گفتوگۆمان لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێك كردەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران...
هەروەها ناوبراو وتی: بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشنیازێكیان كردووەو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەوەی كە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی (ئاسیا حەواڵە)ەوە بێت، َ (ئاسیا حەواڵە) رەزامەندی دەربڕیوە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانو لەبەرامبەریشدا رێژەی کەمتر لە (1%)ی مووچەی هەرفەرمانبەرێك لە لایەن ئاسیا حەواڵەوە وەردەگیرێت، ئەوانیش مووچەكە لەزرفێكی نامەداو لە رێگەی ژمارە مۆبایلی فەرمانبەرانەوە پەیوەندی بە فەرمانبەرەكانەوە دەكەنو مووچەكەیان بۆ دەبرێتە ماڵەوە، ...."
سەبارەت بەكاتی دابەشكردنی مووچە بەم رێكارە، (بەرزان شێخ محەمەد) رایگەیاند: "ئەمە جارێ تەنها پێشنیازێكەو وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەربڕیوە و پێویستی بەڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە"
شیاوی باسە گرفتی دواكەوتنی مووچە یەكێكە لەو گرفتانەی تائێستا نەتوانراوە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوەو لەبەرامبەریشدا هاووڵاتیان هەمیشە بەگومانن لە دواكەوتنی مووچەكانیانو ترسی فەوتاندنی مووچەكانیان هەیە، بەتایبەت لەم دۆخە نەخوازراوەی ئەمڕۆدا لەچەند رۆژی رابردووشدا چەند ئەندامێكی دیكەی ئەنجومەن لەسەر هەمان بابەت هاتبوونە دەنگ، ئەمە جگە لەو ناڕەزاییە فراوانەی كە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی تەنیوەتەوە لە سەر دواكەوتنی مووچە.