/   هەواڵ
ڕێبوار ئەحمەد بازیانی، دابەشکردنی مووچەلە ڕێگەی كۆمپانیاوە کێشانەوەی پارەیە لە مووچەخۆران
2020-03-25
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دابەشكردنی مووچە لەلایەن كۆمپانیاوە رەت دەكاتەوەو بە شێوازێکی تری کێشانەوەی پارەلە مووچەخۆران باسی دەكات
(ڕێبوار ئەحمەد بازیانی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پێشنیازی دابەشكردنی مووچە لەلایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتەوە رەتدەكاتەوە دەڵێت : " زۆر پێشنیارو پڕۆژە خراوەتە ڕوو وەکوو میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە٫کە سەرجەمیان پێویستیان بەکات هەیە، بەڵام باشترین بژاردە لەئێستادا بۆدابەشکردنی مووچە ئەوەیە کەلەژێر رێکارە خۆپارێزیەکان بەرپرسی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکان تەنها خۆیان لەڕی ئیدارەکەیانەوە بەلیستێک مووچەکە بەمۆڵی لەبانک وەربگرن و دواتر خۆیان لەڕێی دیلیڤەریەوە بەتلفۆن دابەشی بکەن بەسەر فەرمانبەرەکانیاندا
دواتر هەر ڕێگەیەکی تر کەلەڕێی کۆمپانیاوەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە ئەوە شێوازێکی تری کێشانەوەی پارەیەلە مووچەخۆرو ڕێگەیەکی تری داهاتە بۆکۆمپانیاکان.....