/   هەواڵ
فراكسیۆنی گۆڕان: حكومەتی هەرێم دڵه‌ڕاوكێی تر بۆ سه‌ر خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروستدەكات و ئه‌یه‌وێت ده‌ستكاری موچه بکات
2020-03-28
سەبارەت بە دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، فراكسیۆنی گۆڕان له (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە كە وێنەیەكی دەست (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) كەوتووە، لەسەرەتای روونكردنەوەكەدا هاتووە: (به هۆی هاتنی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆناوه هاوڵاتیانی هه‌رێم ناچارن له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه و, خه‌ڵكی كوردستان ئاستێكی به‌رزی هوشیارییان پیشان داوه له‌ئاست دۆخه‌كه. له هه‌مان كاتیش دا خه‌ڵكی خێرخوازی هه‌رێم, بونه‌ته سه‌رمه‌شق له ئاستی جیهان بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاسه‌واره ئابورییه خراپه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر چینی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت...)
سەبارەت بەمووچەی هاووڵاتیانیش، فراكسیۆنەكە داوادەكات كە پێویستە حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕبداتەوە له موچه‌خۆران و كاسبكاران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار و, مشور خواردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان, نابێت دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تر بۆ سه‌ر خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروست بكات و ئه‌یه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی موچه‌خۆران, باری لاری ئابوریی هه‌رێم ڕاست بكاته‌وه.....لە کۆتایشدا چەند داوایەک لە حکومەتی هەتێم دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان....
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
پێش ده‌ست بردن بۆ موچه‌ی هاوڵاتیان ده‌ست به گیرفانی خۆتاندا بكه‌ن. .
ئاشكرایه كه ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا, ته‌نگژه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره‌ی له ئاستی جیهاندا هێناوه‌ته كایه‌وه, كه بێگومان ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوریی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیش دروست ئه‌كات. به‌تایبه‌ت كه نرخی نه‌وت له بازاری جیهانی بۆ ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دابه‌زیوه.
به هۆی هاتنی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆناوه هاوڵاتیانی هه‌رێم ناچارن له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه و, خه‌ڵكی كوردستان ئاستێكی به‌رزی هوشیارییان پیشان داوه له‌ئاست دۆخه‌كه. له هه‌مان كاتیش دا خه‌ڵكی خێرخوازی هه‌رێم, بونه‌ته سه‌رمه‌شق له ئاستی جیهان بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاسه‌واره ئابورییه خراپه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر چینی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا زۆر سوپاس كادری ته‌ندروستیی هه‌رێم و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان به هه‌مو ده‌زگاكانییه‌وه بكه‌ین بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به باشترین شێوه.
ئا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری ئاوڕدانه‌وه له موچه‌خۆران و كاسبكاران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار و, مشور خواردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان, دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تر بۆ سه‌ر خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروست ئه‌كات و ئه‌یه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی موچه‌خۆران, باری لاری ئابوریی هه‌رێم ڕاست بكاته‌وه.
هه‌مو ده‌زانین كه ئه‌م قه‌یرانه پێویستی به چاره‌سه‌ری به ئازار هه‌یه. به‌ڵام ڕێی چاره‌سه‌ری دروست, نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافییه‌ت و, ڕاستگۆییه له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیان.
له‌م ڕوه‌وه ئه‌م پێشنیارانه ده‌خه‌ینه ڕو:
١. به زوترین كات وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن بكرێ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی ڕابردو تا ده‌رچونی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠.
یان لانی كه‌م هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩, بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ته‌سلیمی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری ته‌نها موچه هه‌مو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه بگاته هه‌رێم.
٢. پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی چكسازیی ڕیشه‌یی له هەرێم ئه‌نجام برێ له‌پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و موچه‌ی بندیوار و خانه‌نشینی نایاسایی.
٣. به زویی سه‌رجه‌م قه‌رزی حكومه‌ت لای كۆمپانیاكان وه‌ربگیرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌مو ئه‌و لێخۆشبونه نایاساییانه‌ی له باجی كۆمپانیاكان كراون هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و, به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان بێ ئاوارته كردن باج به‌سه‌ر هه‌مو كۆمپانیاكان بسه‌پێنرێ.
٤. پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و ٢٥٠ ملیۆن دۆلاره بكرێ كه به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییه‌كان وه‌ك شیرینی له روسنه‌فت وه‌رگیراوه, كێ وه‌ریگرتوه و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كه له بانكه‌كانی لوبنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و هه‌وڵ بدرێ بگه‌ڕێنرێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
٥. پێویسته سندوقی داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان دروست بكرێ و, داهاتی ناوخۆیی شه‌فاف بكرێ و, قاچاخی و سه‌رانه سه‌ندن له خاڵه سنورییه‌كان كۆتایی پێبهێنرێ
٦. پێویسته موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته سیستمی بانكی و, له‌و ڕێیه‌وه گه‌نده‌ڵی و موچه‌ی بندیوار بنه‌بڕ بكرێ و, قه‌یرانی نه‌بونی سیوله‌ی نه‌قدی له هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێ و, به شێوه‌ی ته‌ندروست موچه مانگانه دابه‌ش بكرێت.
له كۆتاییدا دوپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه به‌شداریی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێناوی هێنانه‌كایه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌كایه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه نه‌ك به‌شداری كردن له بڕینی قوتی خه‌ڵك و, دژی ئەوەین لەژێر هیچ پاساوێکدا موچەی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە و دەسکاری بکرێت. هەڵبه‌ت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ده‌سكاریی موچه‌ی نیه كه به‌پێی یاسا ڕێكخراوه.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٧/ ٣/ ٢٠٢٠