/   هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق، رەزامەندی دەربڕی لە سەر داواكاری نوێنەرێكی پارێزگای سلێمانی
2020-04-01
نەوت بەسەر (1000) ماڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت
پاش ئەوەی لە (19/12/2019)دا (د. غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نوسراوی ژمارە (69)ی ئاڕاستەی (وەزارەتی نەوتی عێراق) كرد تایبەت بەدابینكردنی نەوتی سپی، بۆ (1000) هەزار خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
(وەزارەتی نەوت)ی حکومەتی ئیتتیحادی بە نوسراوی ژمارە (ت/103/1034) لە بەرواری (11/3/2020) ڕەزامەند بووە لەسەر داواكاریەكەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی (۳٦۰۰۰ ) لیتر نەوتی سپی بەنرخی مدعوم (150) دینار بۆ هەر لیترێك، بۆ ئەم مەبەستەش هەر دوێنی (سێ شەممە) بەرواری (31/3/2020) (د.غالب محەمەد) لەگەڵ لێپرسراو و نوێنەری (9) ڕێکخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆبووەوە، بەمەبەستی پێدانی پسوڵەی نەوتی سپی بە بەنرخی مدعوم، کەلەلایەن وەزیری نەوتی حکومەتی ئیتتیحادییەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە
هاوكاتیش (د. غالب محەمەد) خەرجی گواستنەوەی نەوتەکەی خستە ئەستۆی خۆی و لەبەرامبەریشدا لێپرسراو و نوێنەری ڕێکخراوەكان سوپاس و دەست خۆشییان کرد بۆ ئەو هاوکاری و بەسەرکردنەوەیە......
سەبارەت بەكاتی دەستپێكردن بەدابەشكردنی نەوتەكە (د. غالب محەمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) تایبەت بە (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند: (بڕیارە سبەینێ دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوتەكە).