/   هەواڵ

رێكەوت زەكی: ‏‎ ‎تەنھا داھاتی زانکۆکان بۆ ئەمساڵی ‏خوێندن کەخراوەتە سەر ‏‏حسابی ‏وەزارەتی دارایی نزیکەی 5 ملیار دینارە ‏

2020-04-05

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشیاری دەدات و داوا دەکات لە ‏سەرجەم ‏مامۆستایانی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ‏‏دەكات ‏موچەی خۆیان نەخەنە سەر حسابی بانکی ئەنجومەنی ‏وەزیران
(رێكەوت محەمەد زەكی) ئەندامی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‏لە ‏هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ‏فەیسبوك داواکاریەک ئاڕاستەی مامۆستایانی ‏زانكۆکان دەکات...‏
لە داواكاریەكەدا هاتووە كە داواو لەسەرجەم ئەنجومەنی زانکۆکان ‏و مامۆستایانی ‏زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ‏‏دەکات موچەی خۆیان نەخەنە ‏سەر حسابی بانکی ئەنجومەنی ‏وەزیران، چونکە ‏حکومەتی ھەرێم باج و ‏رسومات و گومرگ ‏وەردەگرێت و داھاتی ناوخۆی ھەیە، پارەی لەحکومەتی ‏بەغداوە ‏بۆ دێت، پارە ‏لەھاوپەیمانان وەردەگرێت، کۆمەک و ھاوکاری ‏‏لەسەرمایەداران وەردەگرێت (تەنیا لەچەند رۆژی سەرەتادا ١٨ ‏ملیۆن دۆلار)، ‏‏نەوتی خۆی دەفرۆشێت و ماوەیەکی زۆر نەوتی ‏کەرکوکیشی دەفرۆشت، قەرز ‏لەکۆمپانیا نەوتیەکان ‏وەردەگرێت،....‏
رێكەوت محمەد لە درێژەی داواكاریەكەیدا دەنووسێت: (لەکاتێکدا ‏‏زۆربەی زۆری ‏مامە حاجی و باجیەکانی کۆلێژو زانکۆکان ‏لەھەژارترینی کۆمەڵگەن و پێش ‏ھەموو کەس کۆمەک و ‏‏دەستگیرۆیی بەوان رەوایە نەک حسابەکەی ئەنجومەنی ‏وەزیران!)‏
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:‏
http://keodd.org/wtarview?wtar=40121&auther=4004‎

زیاتر بخوێنەوە