/   هەواڵ
خەدیجە عبدالجبار: پارەی نەخۆشخانەی هیوا، كە خێرۆمەندان كۆیانکردبوویەوە دیار نەما
2020-04-05
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باس لە دیارنەمانی پارەو داهاتی هەرێم دەكات....
خەدیجە عبد الجبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاەیتی فەیسبووك دەڵێت: (چەند ساڵە جگە لەخۆیان کەس نازانێ داهات و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەم هەرێمە چەند بووە و چۆن دابەش کراوەو جۆن خەرج دەکرێ؟ پەرلەمانتاران ئاماژە بەدیارنەمانی دەیان ملیار دۆلار دەکەن لە داهاتی نەوت و گومرک و مەرزەکان !!)
لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لە ناعەدالەتی كابینە بەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت: (ناعەدالەتی کابینە لەدوای کابینەکانی ئەم حکومەتە وا تەنگی بە خۆشیان هەڵچنیوە کە خۆیان هاواریان لێ بەرزبووەتەوە و لیژنەی بەدواداچوون بۆ شەفافکردنی پرسی نەوت پێکدەهێنن و دەیانەوێ بەحساب هەوڵی چاکسازی بدەن)
هەروەها لە كۆتایشدا نابراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو پارەیەی كە خێرخوازان لە رابردوودا بۆ هاوكاریكردنی (نەخۆشخانەی هیوا) كۆبان كردەوە دەڵێت: ئەو پارەیەش کە بۆ نەخۆشخانەی هیوا کۆکرایەوە ئەویش دیارنەما ، خۆ ئەوەش پارەی خێرۆمەندان بوو ، نەدەبوو جگە لە پیداویستی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکاربهێنرێ ، ئیستا هاتوون داوا دەکەن پارەی خێر و سەدەقە بە حکومەت بدرێت ،لەبەرئەوەی حکومەت بە دادپەروەرانە دابەشی دەکات بەسەر هەژاراندا !!!!)
شیاوی باسە هەر ئەمڕۆش (رێكەوت زەكی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، داوایەكی ئاڕاستەی مامۆستایانی زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانیو هەڵەبجە كردبووكە مووچەكانیان نەخەنە سەر حساب بانكی ئەنجومەنی وەزیرانو هەروەها ئاماژەشی بۆئەوە كردبوو كە حكومەت داهاتی زۆرە...