بۆ ئەم مەبەستەش هەربەكە لە (د. غالب محەمەد)و (سەركەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرواری (8/4/2020)دا نوسراوێك ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای پانه‌به‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR)دەكەن‌و تیایدا داوایان كردووەكە: (ئێمه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه پێتان رابگه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌نگاوه نایاساییه هیچ یاسایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم یان فیدراڵی رێگه به‌وه‌نادا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت بگوازره‌ته‌وه و ببه‌خشرێت به رێكخراوێكی حزبی ناحكومی بێ هیچ منافه‌سه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئێوه ره‌زامه‌ندی بده‌ن به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته بۆ رێكخراوێكی ناحكومی، پێویسته ئه‌وه بزانن كه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رێكخراوێكی حزبی یه و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت وه ناچێته چوارچێوه‌ی رێكخراوی نا حكومی سه‌ربه‌خۆ)
هەرلە درێژەی نوسراوەكەی نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: (هیوادارین ئێوه پێداوچونه‌وه به ئه‌م داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ن وه ده‌رفه‌ت بده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان تر بره‌خسێت، نه‌ك راسته‌وخۆ ئه‌م گرێبه‌ستانه ببه‌خشرێته رێكخراوی خێرخوازی بارزانی بێ هیج كێبركێیه‌كی یه‌كسان.
جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌م گرێبه‌ستانه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرنه‌وه و راسته‌وخۆ راده‌ستی پارێزگاكانی بكه‌ن تا به شه‌وه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌ی كامپه‌كان بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت. )
هەربۆئەم مەبەستەش رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە ئێستا بەیاننامەیەكیان ئامادەكردووەو بڕیارە ئاڕاستەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرجەم كونسوڵخانەی وڵاتان لەهەرێمی كوردستانی بکەن.
شیاوی باسە یەكێك لەو كێشانەی كەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تێی كەوتوون قۆرخكردنی هەندێك لە پڕۆژەگەورەكان بووە لەلایەن چەند رێكخراوێكەوە، لە ئێستاشدا نوسراوێكی وەها كە بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكراوەتەوە نیگەرانی لەلایەن زۆرێك لە رێكخراوەكان لێكەوتۆتەوە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی نوسراوەكەیە نوێنورانی پارێزگای سلێمانییە بۆ (UNHCE):
به‌رێز نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران
به‌غداد، عێراق
به‌رێزان،
ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌كانی ئێوه ده‌نرخێنین بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتیانی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵانگاره‌یاكان كه به‌هۆی ئاواره‌بونه‌وه روبه‌رویان بۆته‌وه وه چاودێریتان بۆ ئاواره‌كان له كامپه‌كان دا جێگه‌ی رێزه. پشتیوانیه‌كانی ئێوه بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان وه به‌ته‌نگه‌وه چونی ئه‌و خه‌ڵكانی زۆر په‌ویستیانه به‌به‌رزی ده‌نرخێنین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بابه‌تێك جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه بوو كه له به‌رواری ٢٧ ی شوباتی ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداریكردونه‌ته‌وه به پێدانی گرێبه‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی كامپی ئاواره‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ رێكخراوێكی حزبی ناحكومی به‌ناوی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی.
ئێمه ده‌مانه‌وێت لێره‌وه پێتان رابگه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌نگاوه نایاساییه هیچ یاسایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم یان فیدراڵی رێگه به‌وه‌نادا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت بگوازره‌ته‌وه و ببه‌خشرێت به رێكخراوێكی حزبی ناحكومی بێ هیچ منافه‌سه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر ئێوه ره‌زامه‌ندی بده‌ن به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته بۆ رێكخراوێكی ناحكومی، پێویسته ئه‌وه بزانن كه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رێكخراوێكی حزبی یه و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ه‌وه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت وه ناچێته چوارچێوه‌ی رێكخراوی نا حكومی سه‌ربه‌خۆ.
هیوادارین ئێوه پێداوچونه‌وه به ئه‌م داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بكه‌ن وه ده‌رفه‌ت بده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ رێكخراوه ناحكومیه‌كان تر بره‌خسێت، نه‌ك راسته‌وخۆ ئه‌م گرێبه‌ستانه ببه‌خشرێته رێكخراوی خێرخوازی بارزانی بێ هیج كێبركێیه‌كی یه‌كسان.
جگه‌له‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌م گرێبه‌ستانه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرنه‌وه و راسته‌وخۆ راده‌ستی پارێزگاكانی بكه‌ن تا به شه‌وه‌یه‌كی باشتر ئیداره‌ی كامپه‌كان بدرێت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت.
رێزی زۆری،
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین
غالب محمد عه‌لی
8/4/2020