لەسەردانەکەشیاندا بۆ (ئەنجومەنی پارێزگا سلیمانی)، (د. جوان ئیحسان) پێزانین و دەسخۆشی و پشتیوانی خۆیان ئاراستەی ئەنجومەن کرد ھەم لەرابووردوو ھەم لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا....
سەبارەت بە رەوشی تەندروستیش ناوبراو رایگەیاند: بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیەش شاندێکی باڵای حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات.
دواتریشلە بەرامبە سەردانەکەیاندا (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) سوپاسی (فراكسیۆنی یەكێتی) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) کرد و پاشان داوای لە شاندی میوانکرد کە بە هاوکاری سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان لە بەغداد، هەنگاوی پراکتیکی بنێن لە پێناو باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیاندا....
سەرۆکی (ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی) داویکرد گرنگە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە ئێستادا کار لەسەر ئەم بوارانە بکەن کە زۆر گرنگن بۆ پارێزگای سلێمانی:
1/ چارەسەرکردنی گرفتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا.
2/ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.
3/ دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە کاتی خۆیدا.
دواتریش (د. جوان ئیحسان) سەرۆکی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند ئەوەی پێوست بێت ئێمە لە بەغداد درێغی لێناکەین، ئەوەیشی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، پێویستە (پەرلەمانی کوردستان) و (ئەنجومەنی پارێزگاکان) پێیهەستن و کاری لەسەر بکەن.