/   هەواڵ

بانگەوازێك لە (سەركەوت شەمسەدین)ەوە بۆ گەشتیارانی عێراقی وکوردستانی لە ئەڵمانیا و ‏وڵاتانی ‏ئەوروپا ‏

2020-04-13

پاش ئەوەی بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە زۆربەی وڵاتی جیهاندا ‏‏پەیڕەو كرا، بەمەش زۆرێك لە هاوڵاتیان كە گەشتیان كردبوو بۆ وڵاتانی دیكە، نەیانتوانی بگەڕێنەوە لە ‏‏نێویشیاندا گەشتیارانی كوردستان‌و عێراقی، لە وڵاتانی ئەوروپان و لە ئێستادا بەهۆی وەستانی گەشتە ‏‏ئاسمانیەكانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ‏
پاش هەوڵ و کۆششی زۆری ژمارەیەک ئەندامانس ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ‏‏عێراق توانرا دوو فرۆکەی عێراقی دابین بكرێت بەمەبستی گواستنەوەی ئەو گەشتیارە كوردو ‏عێراقیانەی ‏كە لە وڵاتانی ئەوروپا توانای گەڕانەوەیان نییە
بۆ ئەم مەبەستەش (سەركەوت شەمسەدین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق) ‏بانگەوازێكی کە لە خواروەو دەقەکەی بڵاوكراوەتەوە......
لە بانگەوازەكەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، كە نرخی بلیتی گەڕانەوە لەلایەن (دەسەڵاتی ‏‏فرۆکەوانی عێراقی) یەوە دیاریکراوە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی لە تەواوی وڵاتان، وحکومەتی ‏‏عێراق هیچ تێچویەکی گەڕانەوە لە ئەستۆناگرێت، بەڵكو هاووڵاتیەكە خۆی كرێی گەڕانەوە دەدات، ‏‏ئەوەی لەسەر حكومەتی عێراقییە دابینكردنی فڕۆكەكەیە....‏
ئەمەی خوارەوەش دەقی بانگەوازەكەیە:‏

بۆ گەشتیارانی عێراقی/کوردستانی لە وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا ‏
پاش هەوڵ و کۆششی زۆری ژمارەیەک پەرلەمانتار و وەزارەتی دەرەوەی عێراق توانرا دوو فرۆکەی ‏‏عێراقی لە (بەرلین، فۆرکا خانەی تیگڵ کاتژمێر ٤:۳٠ عەسر ) و (فراکفۆرت، فرۆکەخانەی فرانکفۆرت ‏‏‏) بۆ ئەو گەشتیارە عێراقی (کوردستانی) کە سەردانی ئەڵمانیایان کردبوو کە بگەرێنەوە لە رۆژی ۱٥ ی ‏‏مانگ و ۱۷ ی مانگ‎. ‎
(‎بۆ زانین: نە حکومەت هەرێم و نە نوسینگەی حکومەتی هەرێم بە سیترین رۆڵیان نەبوووە لەم بابەتە‎)‎
تکایە کەسوکارتان ئاگاداربکەن ئەگەر پێشتر پەیوەندیان بە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین نەکردوە با ‏ئێستا ‏پەیوەندی بکەن تا بتوانن لەگەڵ تەواوی گەشتیارانی تر بگەرێنەوە کوردستان و عێراق‎.‎
تائێستا رێکەوتنەکە وایە کە فرۆکەکان سەرەتا لە هەولێر دەنیشنەوە هاوڵاتیانی دانیشتوی هەرێم لە ‏هەولێر ‏دادەبەزن و ئەوانیتر دەرۆنە بەغداد‎.‎
کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ دکتۆر ئەحمەد صەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەی ‏‏عێراق لە بەرلین قسەمکر سەبارەت بە کرێی بلیتی گەڕانەوە لەلایەن فرۆکەوانی عێراقی یەوە ‏دیاریکراوە ‏بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی لە تەواوی وڵاتان، واتە حکومەتی عێراق هیچ تێچویەکی ‏گەڕانەوە لە ‏ئەستۆ ‏‎#‎ناگرێ‎.‎
سەرجەم گەشتیاران لە فرۆکە خانە بلیت دەبرن‎. ‎
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان‎.‎
جارێکی تر لینکی پەیجی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین دادەنێم و دەتوانن نامەیان بۆ بنێرن و ژمارەی ‏‏تەلەفۆن و شوێنی مانەوەی خۆتانیان پێبڵێن‎. ‎


https://www.facebook.com/%D8%B3%D9%81%D8%A7%D8%B1%D8‎‎%A9-‎‎‎%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A9-‎‎‎%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82-‎‎‎%D8%A8%D8%B1%D9%84%D9%8A%D9%86-Irak-Botschaft-Berlin-‎‎‎100138254732016/‎



زیاتر بخوێنەوە