(د. رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستی ئەو هاوكاریانە دەخاتەڕوو كە لەماوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا پێكەشی هاووڵاتیانی كردووە....
نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی هۆكاری بڵاوكردنەوەی لیستی هاوكاریەكان دەگێڕێتەوە بۆ هاندانی خەڵكانی دی بۆ كاری خێرخوازی.
(د. رێبوار كەریم) ئاماژە بەوەدەكات لەڕێگەی دابینكردنی مووچەی چەند مانگێكی خۆی كۆی ئەم پێداویستیانەی دابینكردووە، لەم نێوەندەشدا سەرجەم (263) خێزان سوود مەند بوون لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (94) خێزان لە سەنتەری شارو (169 )خێزانیش لە دەرەوەی شارسوود مەند بوون.
هاوكاریەكانیش پێكهاتوون لە پاكێجی خواردنو پێداویستی پزیشكی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو هەروەها كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیە كوردانەی كە لەدەروەی وڵات گیریان خواردبوو نەیان دەتوانی بگەڕێنەوە هەرێم....
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەی كەی (د. رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سڵاو بەرێزان
سەرەتا ئەمەوێ بڵێم کە مەبەستم لەم نووسینە بریتیە لە:
1. هاندانی خەڵكی دیكە کە لە توانایاندایە زۆر بەباشی هاوکاری پێشکەش بكەن.
2. زانیاری خستنە بەردەست هاوڵاتیانی خۆشەویست تا بە داتا پێیان بڵێین كە، وەک نوێنەرێکی خۆیان، ئەوەی لە توانامدا هەیە بەزیادەوە دەیخەینە خزمەتیان، چونكە خەڵكی ئێمە شایانی هەموو جۆرە خزمەتێكە.
لەم روانگەیەوە، سوپاس بۆ خودا، توانیومە لەماوەی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم هاوکارییانە پێشکەش بکەم:
1. پەیوەندیکردنی بەردەوام لەگەل وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەمەبەستی دابینکردنی فرۆکەی تایبەت بۆ هێنانەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە وڵاتانی دەرەوە گیریان خواردوە، بەتایبەت خوێندکاران. خۆشبەختانە لە وڵاتانی (مصر، تورکیا، ئەڵمانیا، مالیزیا، ئەرمینیا) دەستی پێکردوە،
2. دابینکردنی پاکێجی خواردن بۆ ۹٤ ماڵ لەناو شاری سلێمانی،
3. دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و پاداشتکردنی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بە ئاگاداری قایمقامیەت،
4. دابینکردنی پاکێجی خواردن بۆ ٦٠ ماڵ لە سیدسادق بەئاگاداری قایمقامیەت،
5. دابینکردنی پاکێجی خواردن بۆ ۳٠ ماڵ لە قەڵادزێ،
6. دابینکردنی پاکێجی خواردن بۆ ۲٥ ماڵی دەڤەری بتوێن،
7. دابیکردنی پێداویستی خواردن بۆ ۲٦ ماڵ لە چەمچەماڵ و تەکیە و بازیان،
8. دابینکردنی پاکێجی خواردن بۆ ۱٠ ماڵ لە کەلار،
9. دابینکردنی پێداویستی خواردن بۆ ۱۲ ماڵ لە هەڵەبجە،
10. دابینکردنی پێداویستی دەرمان بۆ ٦ ماڵ لە دەربەندیخان،
11. هاوکاریکردنی کرێی خانوی چەند هاوڵاتیەک لەشاری سلێمانی بەتایبەتی کەمئەندامان،
12. دابینکردنی ماسک و دەستکێش بۆ دەیان خێزان.
ئەمانەو هەندێ هاوکاری بچوکیتر.
ئەمانەی کردومە موچەی چەند مانگێکمە و، وەك ئازایەتی باسیان ناكەم، بەڵكو ئەرکی سەرشانمەو، ئەگەر بمتوانیایە زۆر زیاتریشم پێشكەش دەكرد. زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوکارییان کردم لەگەیاندنی هاوکارییەکان.
لە كۆتاییدا جەخت ئەکەمەوە لەوەی کە نوسینی ئەم بابەتانە تەنها بۆ هاندان و زانیاری زیاتری هاوڵاتیانی خۆشەویستە.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم
د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عێراق