/   هەواڵ
د.یوسف محه‌مه‌د: پێویستە موچه‌و قوتی خه‌ڵك، دۆسێی نه‌وت وناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێنە مه‌رجی گفتوگۆ
2020-04-27
لە میانی چاوپێكەوتێكی لەگەڵ (دەنگی ئەمریكا) (د.یوسف محه‌مه‌د) سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بۆ هۆكارەكانی بڕینی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكات....
سەبارەت بەهۆكاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە (د.یوسف محه‌مه‌د) دەڵێ:" به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ئێستادا ئه‌وه‌یه كه له‌پێشوتردا عه‌لاوی ڕازی نه‌بوو به‌دانانه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن به‌وه‌زیری دارایی وه سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاماده‌نه‌بوون بیگۆڕن بۆیه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌وه‌یان دا هه‌م سه‌دریه‌كان له‌ڕێگای ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه وه‌هه‌م پێشتر عه‌لاوی وتبووی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هێڵی سوره، ده‌شڵێت، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك كردویه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق پێویسته ڕێژه‌ی نه‌وتی دابگیرێت به‌هه‌رێمی كوردستانی وتووه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان وتویانه ناتوانین، د.یوسف ئه‌وه‌شی وت" بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه نایاساییه به‌ڵام له‌ئێستادا گرتنه‌به‌ری ڕێگای یاسایی دژی ئه‌و بڕیاره ئاسان نیه چونكه دادگای فیدراڵی ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو نیه."
شیاوی باسە لەساڵی رابردوودا سەرجەم نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیان لەوە دەكردەوە كە جارێكی تر به‌شه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابڕدرێت چونكه به‌ده‌ركراوه له كێشه سیاسیه‌كان....
بۆ خوێندنەوەو گوێگرتن لە تەواوی چاوپێكەوتنەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە: