/   هەواڵ

‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لیژنەیەكی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەی لامەركەزی ‏پێكهێنا

2020-04-30

پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‏كرا سەبارەت بە دروستکردنی لیژنەیەک بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی كارگێڕی و ‏دارایی، شیااوی باسە یاداشتەكە واژۆی (14) ئەندام لەكۆی (32) ئەندامی ئەنجومەنەكەی لەسەرە و‏وێنەیەكی گەیشتووەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ئەمڕۆش (پێنج شەممە) ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی فەرمانی ژمارە (290) كە واژۆی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)لەسەرە، تایبەت بە پێكهێنانی لیژنەیەکی کاتی لە (9) ئەندامی ئەنجومەن لە ‏سەرجەم فراکسیۆنەکان، بەپێی ناوەڕۆکی فەرمانەکە ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ‏ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی كارگێڕی‌و دارایی بەپێی یاسای ئەنجومەنی ‏پارێزگاكانی هەرێم بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەپێکدێت لە پارێزگای ‏سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەكانیی گەرمیان و ڕاپەڕین. ‏


زیاتر بخوێنەوە