/   هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی (پڕۆژەی لامەركەزی): ئەم کارەی ئەنجومەن نە بۆ دوو ئیدارەییە، نە بۆ گەڕانەوەیە بۆ بەغداد، بەڵکو بۆ بە ھێزکردنی حکومەتی ھەرێمە
2020-05-03
(بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی لیژنەی (پڕۆژەی لامەركەزی)ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، سەبارەت بە هەنگاوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئامادەكردنی رەشنوسی پڕۆژەی (لامەركەزی)، لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: (بۆیە ھەموو لێدوان وشرۆڤە بەواقعی نابینم کەدەکریت لەدژی وەھەروەھا ئەو ھیواگەورەیش نابینم کەھەندی بانگەشەی بۆ دەکەن ئێمە ئەم داوایەمان بۆ ئەوەیە دەسەڵاتە کارگێڕی ودارایەکان دابەش بکریت بۆ ئەوەی ڕووی گەشی دیموکراتیەت و پێیشکەوتنە ئابووری وخزمتگوزاریەکان بەشێوەیەکی باش بگاتە ھاووڵاتی پارێزگاکە)
هەروەها لەكۆتایی روونكردنەوەكەشیدا سەرۆكی لیژنەی (پڕۆژەی لامەركەزی) دەڵێت: (ئەم کارەی ئەنجومەن نە لەدژی کەسە نە پاڵپشتیە بۆ ئەجیندای کەس، بۆ دوو ئیدارەیی نیە بەڵکو بۆ بە ھێزکردنی حکومەتی ھەرێمە، گەڕانەوە نیە بۆ بەغداد نەخێر بۆ پتەوکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە)
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست ..........................
ئەنجومەنی پارێزگا دامەزراوەیەکی یاساییە لەسیستەمی ھەرێمی کوردستان.کارەکانی لەچوارچێوەی یاسایی ژمارە(3)ساڵی (2009) بەڕێدەکات، کاری ئاسایی ویاسایی خۆیەتی ھەرداواکاریەك بکات بەپشت بەستن بەیاساکە لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاتێك ئەندام ئەنجومەنێك یاداشتێك ئاراستەی سەرۆکایەتی دەکات و(11) واژوی ئەندامانی ئەنجومەنی لەسەر بێت لەڕووی یاساییەوەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن ناتوانیت کاری لەسەر نەکات، بۆیە بڕیارماندا کۆبونەوەی سەرۆکایەتی وسەرۆکی فراکسونەکان بکرێت لەبەرواری (26/4)دا کۆبونەوکەمان ئەنجام دا بەئامادەبوونی سەرۆکی ھەموو فراکسیونەکان بڕیارماندا لیژنەیەك پێك بھێنریت بەگویرەی دەستکەوتی ھەڵبژاردن ژمارەی نوێنەرەکان دیاری بکرێت و ھەرلایەنێك لەلایەن نوێنەرەکەیەوە بیروڕای خۆ بێنیتە لیژنەکەو لەکۆتادا پڕۆژەیەك گەڵاڵە بکرێت بدرێتە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان...
بۆیە ھەموو لێدوان وشرۆڤە بەواقعی نابینم کەدەکریت لەدژی وەھەروەھا ئەو ھیواگەورەیش نابینم کەھەندی بانگەشەی بۆ دەکەن ئێمە ئەم داوایەمان بۆ ئەوەیە دەسەڵاتە کارگێڕی ودارایەکان دابەش بکریت بۆ ئەوەی ڕووی گەشی دیموکراتیەت و پێیشکەوتنە ئابووری وخزمتگوزاریەکان بەشێوەیەکی باش بگاتە ھاووڵاتی پارێزگاکە لەبەر ئەمانە ئەم کارەی ئەنجومەن نە لەدژی کەسە نە پاڵپشتیە بۆ ئەجیندای کەس، بۆ دوو ئیدارەیی نیە بەڵکو بۆ بە ھێزکردنی حکومەتی ھەرێمە، گەڕانەوە نیە بۆ بەغداد نەخێر بۆ پتەوکردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە
بەرزان شێخ محمد
سەرۆکی لیژنەی لامەرکەزی