/   هەواڵ
رێزان شێخ دلێر، وەك نوێنەری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبەكار دەبێت
2020-05-04
پاش ئەوەی ئەمڕۆ (4/5/2020) (د. میران محەمەد ) دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند لە ئەندامێتی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)،هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی وەك خۆی ئاماژەی پێداوە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتیە لەناو یەکێتیدا بۆیە بڕیاریداوە لە ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکشێتەوە...
بەگوێرەی ریزبەندی ژمارەی دەنگەكانی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) لە هەڵبژاردنەكانی (12/5/2019)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، (رێزان شێخ دلێر) وەك ئەندامی نوێی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، دەستبەكار دەبێتو بڕیاریشە لە كۆبوونەوەی داهاتووی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)دا (رێزان شێخ دلێر) سوێندی یاسایی بخواتو بەفەرمی دەستبەكار بێت....
پاش ئەوەی وەك (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان)، پەیوەندیمان بە ناوبراوەوە كردو پڕۆژی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)مان بۆ روونكردەوە بەڕێزیان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، رایگەیاند: (چاودێریو بەدواداچوونی ئەندامانی هەڵبژێردراو لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیو هاووڵاتیانە كارێكی گرنگ و جێی بایەخەو هاوكات پڕۆژەكەشی بە گرنگ ناوبردو ئامادەیی خۆی نیشاندا بەردەوام لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیدا هاوكارو هەماهەنگ بێت)، بەناوی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پیرۆزبایی لە (رێزان شێخ دلێر)دەكەین و هیوادارین بەڕێزیان لەئاست داواو داخوازیەكانی هاووڵاتیان پارێزگای سلێمانیدا بێتو پێكەوە لەگەڵ نوێنەرەكانی دیكەی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ خزمەتی پارێزگاكە.