/   هەواڵ

داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا دەکرێت كارئاسانی بۆ خوێندكارانی ‏كورد لە دەرەوەی وڵات بکرێت

2020-05-11

بەمەبەستی كارئاسانیكردن بۆ ئەو خوێندكارە كوردانەی كە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵاتن....
(د.رێبوار کریم محمود) ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ‏حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:‏

بەڕێز‎/ ‎وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەت/ خوێندکاری کورد لە دەرەوەی وڵات
پاش سڵاو‎..‎
وەك بەڕێزتان ئاگادارن ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی کورد لە دەرەوەی عیراق ‏دکتۆراو ماستەرو بەکالۆریۆس دەخوێنن و ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لەکوردستانەوە ‏بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامن لەخوێندن‎.‎
لەمبارەیەوە داواکارم لەبەڕێزتان هاوشێوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی ‏زانستی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، بڕیارێک بدەن کە ئەو ماوەیەی کە ‏لەکوردستانەوە بە ئۆنلاین دەخوێنن وەک ئیقامەی وڵاتە بیانیەکە بۆیان ئەژمار ‏بکرێت و لەکاتی یەکسانکردنی بڕوانامەکەیاندا هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبێت‎.‎
سوپاس بۆ هاوکاریتان‎..‎

د.رێبوار کریم محمود
ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق


زیاتر بخوێنەوە