/   هەواڵ
نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، دووبارە دابەشكردنەوەی پۆستەكانی (كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق) لەسەربنەمای حزبیو نەتەوەییو مەزهەبی رەتدەکەنەوە.
2020-05-31
ئەمرۆ (یەك شەممە) بەرواری (2020/5/31) بەشێك لە نوێنەرنی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازیانكرد لە شاندێکی (فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی)....
بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێكی تایبەت بە پرسی پڕكردنەوەی پۆستەكانی (كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق) سەردانی نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) یانكردبوو لە لایەن هەریەكە لەبەڕێزان (د. بەهار مەحمود، د. موسەنا ئەمین، رێزان شێخ دلێر، د. رێبوار كەریم) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشوازیكران....
سەرەتا ئامانجی سەردانەكە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكرایەوەو كە بریتی بوو لەوەی كە ئەنجومەنی نوێنەران رێگە بگرێت لە دووبارە دابەشكردنەوەی پۆستەكانی (كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان) لەسەربنەمای حزبیو نەتەوەییو مەزهەبی.
دواتریش ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری خۆیان بۆ یاداشتەكە دەربڕیو بەڵێنی ئەوەیاندا بەدواداچوونی جدی بۆ بابەتەكە بكەنو ئەنجومەنی كۆمسیاران لەم جۆرە مامەڵانە ئاگاداربكەنەوە بەئامانجی ئەوەی هەر پێشێلكارییەكی یاساكە هەبێت راستیبكاتەوەو یاساكە وەك خۆی جێبەجێبكەنو كەدەبێت پۆستەكانی كۆمسیۆن بەكەسانی سەربەخۆی بێلایەن بسپێدرێت
. لەكۆتایی كۆبونەوەكەشدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجامدراو ئامانجی كۆبونەوەو یاداشتەكە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خرایەڕوو.