لەسەرەتای وتووێژەکەدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) سەبارەت بە کێشەکانی نێوان بەغداد و هەرێم وتی" كێشه‌كه‌ی ئێستا كێشه‌یه‌كی یاساییە ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوەندییە، به‌م كێشه‌كه بۆ عێراقه به گشتی ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجە هی 2019 ئیتر كۆتایی پێهاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای بودجە بۆ یه‌ك ساڵه، واته له 1/1 وه ده‌ست پێده‌كات تا كۆتایی مانگی 12، وه به‌حكومی ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه له عێراقدا ڕوویدا له خۆپیشاندانه‌كانی 1/10 /2019 وه ده‌ستی پێكرد، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی یاسایەکی بۆ 2020 نه‌یه‌ته ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئیتر سیسته‌می بودجە یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه وایكرد كه ئه‌م بۆشایییه یاسایییه دروست ببێت."
ئه‌وه‌ی ئێمه بیبیستین و ئێمه ئاگاداربین دوو بنه‌ما كرا به بنەمای ڕێكکه‌وتن هەرێم و بەغداد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا ڕازی بن به یاسای بەڕێوەبردنی دارایی به‌پێی یاسای بودجەی ناوەندی و حكومه‌تی هه‌رێم، بەپێی یاسای 2019، حكومه‌تی ناوەندی وایبڕیارداوە کەخەرجی "فیعلی" 450 ملیار دیناری عێراقییه مانگانه به‌ته‌نها دانراوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌كو مووچه، ئه‌مه خەرجی "فیعلی" هه‌رێم نییه، خەرجی "فیعلی" هه‌رێم سه‌باره‌ت به موچە 895 ملیار دنیاری عێراقییه، به‌نزیكه‌ی نیوه‌ی جیاوازه."
د.جوان ئەوەشی وت" چوارسەد ملیاره‌كه‌ی کەبەغداد ناردویەتی بۆ هەرێم به‌پێی نوسراوی وه‌زیر، له 24/5 دا ، ده‌رچووه، ئه‌و 400 ملیاره له بانكی مه‌ركه‌زی عێراقیه‌وه گواستراوەتەوە بۆ لقی هه‌ولێر بۆ ئەژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ئه‌مه مسته‌حه‌قاتی هه‌رێمه بۆ مانگی 4 ی 2020."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی تاچەندە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت ئەوانەی لەناو خەڵکدا پێیان دەوترێت" بندیوار" بۆتە گرفت لەنێوان هەولێر و بەغداد؟ سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق وتی" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك ڕیفۆرم كرا له‌ناو حكومه‌تدا ، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌مانه هه‌مووی مووچه خۆرن."
" له‌مسه‌ری عێراق بۆ ئه‌و سه‌ری عێراق، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به ته‌واوی عێراقیشه‌وه، واته خه‌ڵك هه‌یه له عێراقدا ، دوو موچه و سێ موچه و چوار موچه‌ی هه‌یه. تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی ئه‌مه‌ی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. ئه‌مه بووه به ئه‌ركێكی گه‌وره به‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، حكومه‌تی عێراقیش ئه‌مه‌ی پێ چاره‌سه‌رناكرێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌مجاره وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم لهدانوستانهكانیدا له‌گه‌ڵ به‌غداد "سازشی" كردووه ؟ د.جوان ئیحسان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بڵێین به‌مانای سازش نییه،با دروستر بڵێین نه‌رمی نواندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر فشارێكی زۆر زۆر دایه، فشاری ئه‌وه‌ی كه قه‌رزێكی زۆری كردووه له لایه‌كه‌وه، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری خه‌ڵك ده‌بێت دانوستان بكات له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵك و سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی كردبێت له ئیداره ئه‌مڕۆ ده‌بێت هه‌وڵ بدات به حیكمه‌ت له ئیداره‌دانی دانوستانه‌كاندا هه‌م كه‌موكوڕییه‌كانی له ئیداره‌دا چاك بكاته‌وه ، هه‌م به‌رامبه‌ر قوتی خه‌ڵكیش به‌رپرسیاره ."
هه‌روه‌ها وتی" یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت میكانیزمی دانوستان كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی ناو عێراق و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئێستای عێراقیش بگۆڕێت، له‌لایه‌كی دیكه كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌بێت دابڕێژرێت له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه یاسای نه‌وت و غاز كه یه‌كێكه له‌و قانوونانه‌ی زۆر زۆر گرنگه، ئێمه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا كردن له بینای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌مان پێڕاگه‌یاندن یه‌كێك له هه‌ره كێشه گه‌وره‌كان كه چاره‌سه‌ر ببێت به یاسای نه‌وت و غاز چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌بێت دابڕێژرێته‌وه‌و ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شتێك له عێراقدا به سازان و ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌ڕوات، بیگه‌یه‌نینه ئه‌وه‌ی كه بگاته ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت زۆر له كێشه‌كان كه هاتووه، له لایه‌كی تره‌وه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا ده‌بێت ده‌ست به‌وه بكرێت كه كاری دامه‌زراوه‌كانت هواو دامه‌زراوه‌یی بێت، ئه‌م كێشانه هێواش هێواش چاره‌سه‌ر بكرێت."
د.جوان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا گه‌شبینی خۆی به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌ربڕی و وتی" كاتی زۆری ده‌وێت به‌ڵام زه‌حمه‌ت نییه‌و شتێكی مه‌حاڵ نییه هه‌نگاوه‌كان هه‌تا زووتر ده‌ست پێ بكات باشتره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه بڵێن هه‌ر قورسه‌و پێمان ناكرێت،ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت كێشه‌كان بسپێرێت به كابینه‌یه‌كی تر ته‌نها زیانمه‌ند خه‌ڵكه‌كه ده‌بێت ، وه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش وای لێدێت كه خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان كێشه‌ی تیا دروست بكه‌ین و ئۆباڵی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان، هه‌موو قۆناغێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و به‌رپرسیارێتیشه به‌ر پرسیارێتی حكومڕانی، پێویستی جورئه‌تی بڕیاردان هه‌یه و پێویست به‌وه‌ش هه‌یه كه حاكم خه‌مخۆری خه‌ڵك بێت چونكه متمانه‌ی له خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه."
بۆ گوێگرتن لە تەواوی چاوپێکەوتنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە: