/   هەواڵ

د. بەهار مەحمود: پێكهاتەی كۆمسیۆنی ‏‏هەڵبژاردنەكانی عێراق بەم شێوەیە ‏نامێنێتەوەو ‏گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرە ‏گشتییەکان دەکرێت

2020-06-07

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری ‏سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی (كۆمسیۆنی ‏باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق) كرد.‏
پاش ئەوەی پێكهاتەی نوێی (كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ‏عێراق) راگەیەندرا هەر زوو شێوازی پێكهێنانی كۆمسیۆنەكە ‏رەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو ناڕەزایی رێكخراوەكانی ‏كۆمەڵی مەدەنی‌و بەشێك لە فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی ‏نوێنەری عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی كە ئەندامانی ‏كۆمسیۆنە نوێیەكە لەسەر بنەمای حزبی و مەزهەبی دانراون
دواتریش  ‏لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوی ژمارە (88) لە بەرواری (4/6/2020) داوای میوانداری كۆمسیۆن كرد
ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (7/6/2020)، بە ئامادەبوونی ‏جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ‏سەرۆك فراكسیۆنەكان، لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق میوانداری سەرۆك‌و ئەندامانی (كۆمسیۆنی ‏هەڵبژاردنەكانی عێراق) كرد.‏
لەوبارەیەوە (د. بەهار مەحمود) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ‏‏(پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو...‏
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە لە كۆبوونەوەكەدا رەحنەو ‏ناڕەزاییەكانی فراكسیۆنەكان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنیمان ‏گەیاندە ئەندامانی كۆمسیۆن، هەروەها بە هەموو شێوەیەك ‏ئەوەمان رەتكردەوە كە نابێت ئەندامانی كۆمسیۆنەكە لەسەر ‏بنەمای حزبی‌و مەزهەبی دابنرێت و هەروەها رەخنەمان هەبوو ‏لەسەر ئالیەتی دانانی بەڕێوبەرە گشتیەكان...‏
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا (د. بەهار) رایگەیاند، ‏
وەك خۆم بەتایبەت لەسەر سلێمانی قسەم كردو بە بەڵگەوە ‏و بەناو باسی هەموو ئەوانەم كرد كەچۆن و  بە چ شێوەیەک دانراون....
لەوەڵامدا ئەندامانی كۆمسیۆن ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کەهێشتا بەڕێوبەرە ‏گشتیەكان فەرمانی دەستبەكاربوونیان دەرنەچووە، ئەو بابەتە ‏هێشتا جێگیر نەكراوەو كۆتایی نەهاتووە، ردبینی و ‏پێداچوونەوەی بۆ دکرێت، هەركەسێك شیاو نەبوو بێگومان ‏وەرناگیرێت...‏
لە كۆتایشدا ئەندامانی كۆمسیۆن بەڵێنیان دا كە پێداچوونەوە ‏بە هەموو شتێكدا دەكەن‌و  هاوکاتیش لیژنەی یاسایی ‏چاودێریان دەكات، 
(د. بەهار) وتی: بەخۆشحاڵیەوە كە ئەم پێكهاتەیەی ئێستا ‏كۆمسیۆن بەم شێوەیە نامێنێتەوەو  ‏گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرە ‏گشتییەکان دەکرێت....‏
شیاوی باسە لە هەفتەی رابردووداشدا (فیدراسیۆنی ‏رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی) یاداشتێكی نارەِزاییان ‏ئاڕاستەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی كرد لە ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق سەبارەت شێوازی دانانی ‏بەڕێوبەرەگشتیەكان‌و ئەندامانی كۆمشیۆنی باڵای ‏هەڵبژاردنەكانی عێراق.  ‏

زیاتر بخوێنەوە