/   هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی): كەرتی تەندروستی گشتی لاوازەو لە رابردوودا وەك پێویست گرنگی پێنەدراوە

2020-06-08

لیژنەی تەندروستی‌و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ  ‏‏(بەڕێوبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی) كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (8/6/2020)‏ لیژنەی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرو ‏جێگرەکانی سەبارەت بەدۆخی ئێستای کورۆناو ڕەوشی ‏خزمەتگوزاری تەندروستی لەنەخوشخانەو مەڵبەندە تەندروستەیە حکومیەکان و ‏هەروەها ڕەوشی خزمەتگوزاری لەنەخۆشخانە ئەهلیەکان ‏لەڕووی پاک و خاوێنی و نرخ و کوالێتی و چارەسەری خاشاکی ‏نەخۆشخانە ئەهلی یەکان گفتوگۆكرا
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەموان) (رێبوار ئەحمەد) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو...‏
نابراو ئاماژەی بۆ لاوازی كەرتی تەندروستی گشتی كرد، كە ساڵانێكی ‏زۆر وەك پێویست گرنگی پێنەدراوە‌و لە ئاستی پێویستدا نییە....‏
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە ‏درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە پێویست بوو لە ‏ساڵانی ‏رابردوودا وەزارەتی تەندروستی نەخۆشخانەیەکی گەورەو تایبەت بە ‏نەخۆشیە گوازراوەكانیان دروست بكرادایە.....‏
هەروەها سەبارەت بە هەوڵەكان لەرووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‏ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بێگومان هەوڵی زۆر دراوە بۆ ‏‏رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام ئەگەر كاتی خۆی گرنگی زیاتر ‏بدرایە بە كەرتی تەندروستی بێگومان ئێستا دەتوانرا خزمەتی ‏زیاتر ‏بكرێت....‏

زیاتر بخوێنەوە