/   هەواڵ

رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان،رەخنەو راوسەرنج و پێشنیار‌ی یاساناسان لە سەر گواستنەوەی مووچە لە ‏هەرێمەوە بۆ بەغداد وەردەگرێت

2020-06-15

وەك ئاگادارن بەڕێز (د. رێبوار كەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏پرۆژەیەكی تایبەت بە (گواستنەوەی مووچە لە ‏هەرێمەوە بۆ بەغداد)‏ ئامادەكردووەو رۆژی (یەكشەممە) ‏بەرواری ‏‏(15/6/2020) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا پوختەی پڕۆژەكەی بڵاو ‏كردەوە....‏
رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، پڕۆژەكە دەخاتە بەردەست ‏مامۆستایانی زانکۆ و یاساناسان، بەمەبەستی ‏وەرگرتنی راو سەرنجی شارەزایان لەسەر پڕۆژەكە لەڕووی ‏‏(رەخنەو راوسەرنج و پێشنیار‌ بۆ ‏دەوڵەمەندكردنی پڕۆژەكە، تاچەند پڕۆژەكە ‏جێبەجێدەكرێت؟)...‏
دواتریش وەك رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، سەرجەم راو پێشنیارو رەخنەكان دەیخەینە بەردەست ‏بەڕێز(د. رێبوار كەریم)‏و دکیومێنت دەکرێن.....‏
هەر بەرێزێک لە مامۆستایانی زانکۆ و یاساناسان دەیانەوێت بەشدار بن دەتوانن لەرێگەی (واتساپ) ‏پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە(07701509765)
تێبینی:‏
وەك رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان، ویستمان لە گفتوگیەكی كراوەو ‏رووبەڕوودا ئەم چالاكییە ئەنجام ‏بدەین، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی ‏تەندروستی و وەك پابەند بوون بەڕێنماییەكان، بەباشمان زانی لە رێگەی ‏‏تۆڕی ئینتەرنێتەوەراو سەرنجی بەڕێزتان وەربگرین
سوپاس بۆ ئەوكاتەی بەئێمەی دەبەخشن

زیاتر بخوێنەوە