/   هەواڵ
بەغداد: فراکسێۆنی (یەکێتی نیشتمانی کـوردستان) بەدواداچون بۆ كێشەکانی سێکتەری خوێندنی باڵا دەکات
2020-07-07
بەمەبەستی گەیاندنی کێشەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنیان، ئەمڕۆ (7/7/2020) شاندێكی (فراکسێۆنی یەکێتی نیشتمانی کـوردستان) ،بەسەرۆکایەتی د.جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆن سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کرد....
(رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقو هاوكات ئەندامی شاندی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی کـوردستان) لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) رایگەیاند: (لە میانی سەردانەكەماندا گفتوگۆمان لەسەر كێشەكانی سێكتەری خوێندنی باڵا كردو لەوانەش كێشەكانی وەك: دانپێدانان بە زانکۆ حکـومیەکانی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا بەشێک لەو زانکۆیانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە دانیانپێدانەنراون، هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بووبە کێشەکانی خــوێندنی کوردی و بەشی کوردی لە زانکۆکانی بەغدا و کەرکوک بەمەبەستی چـارەسەری کەموکورتیەکانیانو لەبەرامبەریشدا وەزیری خوێندنی باڵای عێراق تێگەیشتنێکی زۆر باشی هەبوو بۆ داواکاریەکانمان و بەڵێنی دا بەدواداچوونیان بۆ بكات)
هەروەها نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: (بڕیاریشە لە داهاتوودا بۆ هەمان مەبەست وەزیری خوێندنی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکـات ولەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن....)
لە كۆتایشدا لەوەڵامی ئەوپرسیارەشدا كە ئایا سەردانەكان بۆ وەزارەتەكانی دیكە بەردەوامیان دەبێت؟ (رێزان شێخ دلێر) رایگەیاند: (بەڵێ بەدڵنیایەوە وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەبەرنامەماندایە سەردانی چەند وەزارەتێكی دیكەش بكەین بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ كێشەو گرفتەكان)