/   هەواڵ
بەغداد: فراكسیۆنی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) بەدواداچوون بۆ چەند كێشەو گرفتێك دەكات
2020-07-15
فراكسیۆنی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە ماوەی رابردوودا زنجیرەیەك سەردانی ئەنجامدا بۆلای چەند وەزارەتێك لە حكومەتی فیدراڵی عێراق كرد، لەمیانی سەردانەكاندا گفتوگۆ لەسەر چەند كێشەو گرفتێكی تایبەت بە هەر وەزارەتێك كرابوو...
شیاوی باسە هەریەكە لە (د. جوان ئیحسان) سەرۆكی فراكسیۆن و هەریەكە لە (رێزان شێخ دلێرو شیروان میرزا) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك ئەندامی شاندەكە بەشداربوون.
سەردانەكانیش بەم شێوەیە بوون:
یەكەم/ لە بەرواری (7/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری خوێندنی باڵا.
بۆ گەیاندنی کێشەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنیان، لةوانةش کەیسی دانپێدانان بە زانکۆ حکـومیەکانی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا بەشێک لەو زانکۆیانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە دانپێدانەنراو هەروەهــا داواکرا بەدوادچوون بکەن بۆکێشەکانی خــوێندنی کوردی و بەشی کوردی لە زانکۆکانی بەغدا و کەرکوک بەمەبەستی چـارەسەری کەموکورتیەکانیان...
دووەم/ لە بەرواری ( 8/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری تەندروستی.
تایبەت بە کێشە کەڵەکە بووەكاني کەرتی تەندروستی بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنــا، ئەوە بۆ وەزیری تەندروستی ڕوونکرایەوە کە دوای بەغــدا زۆرترین ڕێژەی تووشبوان بە کۆرۆنــا لە سلێمانیــە بۆیــە پێــویستە وەک حکومەتی فـیدراڵ هـەوڵـی گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوکاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا وناحیەکانی .
لە كۆتایشدا وەزیری تەندروستی بەڵێنیی دا کە خۆی سەردانی سلێمانی بکات داواشی کرد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشتر سەردانی بکـات بەمەبەستی زانینی کەموکورتی و پێداویستیەکانیان.
سێیەم/ لە بەرواری (9/7/2020) سەردانیكردنی وەزارەتی ناوخۆ.
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی ئەمنی عێراق بەگشتی وسەقامگیرکردنی ئەمن و ئاسایش، لەکۆتایدا پێداویستی و داواکارییەکانی هاوڵاتیان وئەو دامودەزگافیدراڵیانەی کەسەربەوەزارەتی ناوخۆیە گەیاندرانە وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ.
چوارەم/ لە بەرواری (9/7/2020) سەردانیكردنی وەزیری پلاندانان.
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەوپرۆژانەی کەبەهۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە ڕاگیراون لەكۆبوونەوەك جەخت كرایەوە لە دووبارە دەستبەکارکردن تیایانداوتەواوبکرێن ، وە کۆمەڵە پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لەناوچە دابڕێنراوەکانی وەک کەرکوک و خانەقین ئەنجام بدرێت کە هەتا ئێستا خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆ پێشکەش بەو ناوچانە نەکراوە ، وەباسکردن لەو نەخۆشخانە (100) قەرەوێڵەییەکەی دوزخورماتوو کە لە ساڵی (2010) وە بەردی بناغەی دانراوە و لەئێستادا کارکردن تێیدا وەستێنراوە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەمان گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو تەواوبونی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو پرسە و دەبێت بەهەموو توانایەکماناوە هەوڵی خزمەتکردن بۆ بەرەوپێشچوونی پارێزگای هەڵەبجە بدەین.
پێنجەم/ لە بەرواری (12/7/2020) سەردانیكردنی سەرۆکی ئەنجومەنی (الامناء) لەتۆڕی میدیای عێراق.
بەمەبەستی بە سەرکردنەوەی ئەنجومەنەكەو باسکردن لەڕەوشی ڕاگەیاندن لە عێراق وەچۆنییەتی کارکردن لەسەر پێشکەشکردنی ڕاگەیاندنێکی ئامانجدار وکاری ڕاگەیاندن لەچوارچێوەی باسکردنی بارو گوزەرانی سیاسی وئابوری و ئەوچاڵنجانەی لەبەردەم ڕاگەیاندنی عێراقدایە ، وەڕۆڵ وکاریگەری لەڕوماڵکردنی باسه كان.
شەشەم/ لەبەرواری (12/7/2020 ) سەردانیكردنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکـان بۆ عێراق (یونامی).
کۆبوونەوەکــە کە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ڕەوشی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق و هەرێمی کوردستـان و کێشەکانی پارێزگای کەرکوک.
حەوتەم/ لە بەرواری (15/7/2020) سەردانیكردنی (تۆڕی میدیای عێراقی).
لە کــۆبوونەوەکەماندا جەخت لەسەر گرنگی دەسەڵاتی چوارەم كرایەوە و بەتایبەت میدیایەکی وەک تۆڕی میدیایی عێراقی وەك ڕاگەیاندنێکی نیشتیمانی بێلایەن، کە گرنگــە بەردەوامی بە خزمەتکردنی خەڵکی بدات بەبێ گوێدان بەفشــارەکـانی سەری لەلایەن پارتە سیاسیەکـان.