/   هەواڵ
رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان، سەردانی بەڕێوبەری رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی کرد
2020-07-20
ئەمڕۆ (20/7/2020) لە میانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی بەڕێز عەمید (محەمەد شێخ سەعید) بەڕێوبەری (رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) کرد....
لە میانی سەردانەکەدا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجامی بدەین...
بە سوپاسێکی زۆرەوە بەڕێزیان رەزامەندیان نواند لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکەو پێشنیارو سەرنجی خۆشی بۆ دەوڵەمەندکردنی چالاکییەکە خستەڕوو......
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان. لەلایەن رێکخراوی (NED) ئەمریکییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت... لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوبەری (رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی) کرا....
بڕیارە لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...
شایانی باسە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وەک پابەند بوونێک بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە، ماوەیەک چالاکییە مەیدانیەکانی راگرت.